رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا كاردانه‌وه‌يه‌كى فراوان به‌تايبه‌تى له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا به‌رامبه‌ر به لێدوانێکی نادروستیی كه‌سايه‌تييه‌كى کوردی ئێزدى هاته ئاراوه؛ ئاماژە بەوەش دەکات، "پێشێلکاری و بێڕێزی بەرامبەر هەر ئاینێک قبووڵکراو نییە و سەرکۆنەی دەکەین."
رۆژی هەینی، 09-08-2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی لێدوانێکی قاسم شەشۆ، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی شنگال بەرامبەر بە ئایینی ئیسلام راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و جەختی کردەوە کە پێشێلکاریی بەرامبەر بیروباوەڕ و ئایینەکان سەرکۆنە دەکات.
لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "هه‌ڵه‌ى كه‌سێك له هه‌ر ئايينێك بێت، نابێ به هه‌ڵه‌ى هه‌موو په‌يڕه‌وانى ئايينه‌كه له قه‌ڵه‌م بدرێت، بۆيه ده‌بێ هەموو لایەك پابەندی كولتووری یەكتر قبووڵكردن و لێبوردەیی و پێكەوەژیان بن."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە کە "دەبێت رێگە لە دروستبوونی گوتاری رق و كینە و نكۆڵی‌كردن بگیرێت."
"لایەنە پەیوەندیدارەكان بەرپرسن لە بەدواداچوون و لێپرسینەوەی یاسایی، هەموو لایەكيش دڵنیا دەكەینه‌وه كە هەرێمی كوردستان بۆ هەمیشە وەك نموونەی پێكەوەژیانی ئاشتیانە و برایەتی دەمێنێتەوە"، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وای گوت.
لە بەشێکی دیکەدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: "هیچ پاساوێك بۆ نانەوەی ئاڵۆزی و پشێوی و دروستكردنی هەڕەشە بۆ سەر هاووڵاتیان و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییيەكانی كوردستان قبووڵ ناكرێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ