مێروویەک دار هەنجیرەکانی هەڵشۆ وشک دەکات؛ 'کەس بێزی نایەت هەنجیرەکە بخوات'

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئەبوبەکر ئیسماعیل
باخێکی هەنجیر لە هەڵشۆ. وێنە: رووداو
باخێکی هەنجیر لە هەڵشۆ. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - راپەڕین

مێروویەکی زیانبەخش لە سنووری راپەڕین بڵاوبووەتەوە و زیانی بە دار هەنجیرەکانی سنووری هەڵشۆ گەیاندووە؛ مێرووەکە لە شوێنی شێدار و لەسەر دار هەنجیرەکان گەشە دەکات.
 
خدر حەمە، خاوەن باخی هەنجیرە لە شارۆچکەی هەڵشۆ، پار ئەم کاتانە گەرمەی بازاڕ و چنینی هەنجیرەکانی بوو، بەڵام ئەم ساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرێک لە مێرووی زیانبەخش، مایەپووچ و رەنج بەخەسار بووە.
 
خدر حەمە دەڵێت، "ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت، دەبێت چاوەڕێی وشکبوونی باخەکەم بکەم، بەکەڵکی خواردن نایەن، کەسیش بێزی نایە ئەو هەنجیرە بخوات، هەموو ساڵێک دەرمان رشێنی دەکەم، سوودی نەبووە."
 
مێرووەکە بە مێرووی توێشکدار ناسراوە، زۆر بە خێرایی لە شوێنی شێدار و لەسەر دار هەنجیرەکان گەشە دەکات، کڕکە هەنجیرەکان هەڵدەوەرن و پێگەیشتووەکانیش بە لقەکانەوە دەڕزێنێت.
 
ئەحمەد ئەنجوومەن، خاوەن باخی هەنجیر ئاماژە بەوە دەکات، "هەموومان زەرەرمەند بووین، ئێستا من خۆم باخم هەیە، چوار جارم رشاندووە، دەرمانەکانیشی هەمان ئەو جۆرەم بەکارهێناوە و دەڵێن سوودی هەیە؛ لە بازاڕی رەش دەیکڕین، بازاڕیش وەکو من نەخوێندەوارە، ئەندازیارێک نییە زانستێکی هەبێت و بڵێت، وەڵا ئەوە چارەسەریەتی."
 
مێرووەکە چەند ساڵێکە لە هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە، پێشتر لەسەر داری بێ بەر و ئەم ساڵیش لەسەر دار هەنجیر بە کۆمەڵ دەبیندرێن.
 
زیاتر لە دوو هەفتەیە جۆرێک لە مێروو لەناو بەشێک لە باخە هەنجیرەکانی سنووری هەڵشۆ بڵاوبووەتەوە، گەڵاکانی سیس و لاواز و پێگەیشتنی هەنجیرەکانیشی دواخستووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەریاچەکانی دووکان و دەربەندیخان

لە دەریاچەکانی دووکان و دەربەندیخان 35-40%ی ماسی کەمبووەتەوە؛ 'بە ژەهر و کارەبا و تەقەمەنی راو مەکەن'

بەلەمەکانی نێو دەریاچەی دووکان، جیاواز لە ساڵانی رابردوو، تاک و تەرا خاوەکانیان کاریان پێدەکەن و دەیانبەن بۆ راوەماسی، چونکە چوار ساڵە ماسییەکانی نێو دەریاچەکە، بە گوتەی راوچییەکان، کەمیان کردووە. هەر راوچییەکیش بدوێنی، کەمبوونەوەی ماسی و گلەیی قسەی سەر زمانیەتی