ئاسایشی سلێمانی بۆ رووداو: لە رووبەڕووبوونەوەکەی قەرەداخ دوو ئەنداممان شەهید بوون

09-08-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە چیاکانی قەزای قەرەداخ لە پارێزگای سلێمانی، پێکدادان لەنێوان گرووپێکی چەکدار و هێزە ئەمنییەکاندا روویدا. گوتەبێژی ئاسایش دەڵێت، "دوو ئەنداممان شەهید بوون." دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، چەکدارەکان "ویستوویانە شوێنەواری (نەرامسین) لە ناوچەکە دەربهێنن و بیبەن."

عەقید سەلام عەبدولخالق، لێپرسراوی راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانمان و گرووپێک چەکدار، دوو ئەنداممان شەهید بوون."

لێپرسراوی راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان گوتیشی، "تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک لە چەکدارەکان دەستگیر نەکراوە."

 
هەر لە بارەی رووداوەکەوە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "کاژێر 05:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەی قەرەداخ دوای ئەوەی مەفرەزەیەکی ئاسایشی قەرەداخ بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و چاودێریکردنی ناوچەیەکی شوێنەواری لە ئەرکدا بوون، چەند کەسێکی چەکدار بە مەبەستی دەرهێنان و بردنی شوێنەواری (نەرامسین) لە ناوچە شوێنەوارییەکە بوون و رووبەڕووی مەفرەزەکەی ئاسایش بوونەوە و بەداخەوە ئەوەش بووە هۆی شەهیدبوونی دوو کارمەندی ئاسایش."

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران. بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.