ئەنجوومەنی وەزیران سندووقی چاودێریی شیاندنی کەمئەندامان و کورتەباڵاکانی پەسندکرد

 
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی وەزیران سندووقی چاودێریی شیاندنی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیی تایبەت و کورتەباڵاکانی پەسندکرد.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 09-08-2023، کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا، سندووقی چاودێریی شیاندنی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیی تایبەت و کورتەباڵاکان پەسند کرا. 
 
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی گوتیشی، لە هەفتەیەکدا مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیاساکە واژۆ دەکات و جێبەجێ دەکرێت.
 
سندووقی چاودێریی شیاندنی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیی تایبەت و کورتەباڵاکان لە ماف و ئیمتیازاتەکانی کەمئەندام و کورتەباڵاکاندا هاتووە و سەرمایەدار و خێرخوازان لەو رێگەیەوە هاوکارییان دەکەن و حکومەت سەرپەرشتیی سندووقەکە دەکات.