لە هەڵەبجە سێ تۆمەتبار بە چوار کیلۆ TNT و چەندین چەکی بێ مۆڵەت دەستگیردەکرێن

09-08-2023
نازەنین گۆران
تۆمەتبارەکان و ئەو چەک و تەقەمەنییانەی دەستیان بەسەردا گیراوە
تۆمەتبارەکان و ئەو چەک و تەقەمەنییانەی دەستیان بەسەردا گیراوە
نیشانەکردن هەڵەبجە هەناری هەڵەبجە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور، سێ تۆمەتباری بە چوار کیلۆ TNT و چەندین جۆر چەک و تەقەمەنی بێ مۆڵەت و نایاسایی دەستگیر کرد.
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 09-08-2023) لە راگەیێندراوێکدا دەڵێ، هێزەکانی ئاسایش دوای  لێکۆڵینەوە و بەدەستهێنانی زانیاری، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە رۆژی 7ـی ئابی 2023، سێ تۆمەتباریان لە پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرکرد، کە کاری قاچاخچیێتی کڕین و فرۆشتنی چەک و تەقەمەنیی نایاساییان کردووە. 
 
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتیی سلێمانی دەڵێت "دوای دەستگیرکردنی تۆمەتباران، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، پشکنین بۆ ماڵ و دووکانی تۆمەتباران کراوە، لەئەنجامدا دەست گیراوە بەسەر "چوار کگم  تی ئێن تی و 53 پارچە چەکی مامناوەند و چەکی راو، 10 بۆمبی دەستی لە جۆری نارنجۆک، نزیکەی دوو هەزار فیشەکی جۆراوجۆر و چوار دووربینی سەر چەک."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئاسایشی سلێمانی ئەو سێ تۆمەتبارە بە ناوەکانی (س. م. م. )، (ڕ. م. ع. ) و (ج. ک. ع.) بەپێی مادەی 15ـی چەک راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.