سەرۆک بارزانی: حیزبی سۆسیالیست جێگەی تایبەتی لە بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان هەبووە


رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی 45ـەم ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری گشتیی حیزی سۆسیالیست دەکات و دەڵێت، ئێوە "جێگەی تایبەتتان لەناو بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان لە قۆناخە جۆراوجۆرەكاندا هەبووە".
 
ئەمڕۆ دووشەممە 09-08-2021 پەیجی فەرمیی بارەگای بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی لە حیزبی سۆسیالیست بڵاودەکاتەوە. سەرۆک بارزانی رایدەگەیێنێت، "هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە مایەی پێشڤەچوونی زیاتری كاروباری حیزبە تێكۆشەرەكەتان و هەروەها پتەوتربوونی پەیوەندیی نێوان سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان".
 
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:
 
برووسکەی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
برای بەڕێز كاك محەمەد حاجی مەحموود سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
سڵاوێكی گەرم
بەبۆنەی چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و سەركردایەتی و كادر و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم. 
 
بەڕێزتان و حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان جێگەی تایبەتتان لەناو بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستان لە قۆناغە جۆراوجۆرەكاندا هەبووە و هیواداریشم ئەو بۆنەیە ببێتە مایەی پێشڤەچوونی زیاتری كاروباری حزبە تێكۆشەرەكەتان و هەروەها پتەوتربوونی پەیوەندی نێوان سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان,