رووداو - هەولێر
زاگرۆس هەژار، کوڕی هەژاری موکریانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەوی چوارشەممە مەعسوومە ئەحمەدی دایکم لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە هەولێر کۆچیی دواییکرد.
مەعسوومە ئەحمەدی، لە دایکبووی بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە و ماوەی نۆ ساڵە لە هەولێر لەگەڵ زاگرۆسی کوڕی دەژی و پێشتریش لەگەڵ هەژار موکریانی هاوژینی لە سەردەمی شۆرشی ئەیلوول لە باشووری کوردستان ژیاوە.
بڕیارە سبەی هەینی 10-8-2018 رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی لە شارۆچکەی پیرمام بەڕێوەبچێت و لە تەنیشت گۆڕی شاعیری نێوداری کورد خالیدی حیسامی "هێدی" بەخاکبسپێردرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ