لە ساڵێکدا 1668 کۆرپەلە لە سنە لەبارچوون

09-07-2024
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری بەشی تەندروستیی دایکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سنە دەڵێت، لە ساڵێکدا 1668 لەبارچوونی کۆرپەلە لە سنووری ئەو پارێزگایە تۆمار کراوە.
 
فروزان لهۆنی، بەڕێوەبەری بەشی تەندروستیی دایکانی سەر بە تەندروستیی سنە ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، ساڵی رابردوو هەزار و 668 لەبارچوونی کۆرپەلە لە سنووری ئەو پارێزگایە تۆمار کراوە، ئەوەش بەراورد بە ساڵی پێشتر کەمیکردووە.
 
بەڕێوەبەری بەشی تەندروستیی دایکانی سەر بە تەندروستیی سنە گوتی، لە ساڵی 2022 دا هەزار و 868 لەبارچوونی کۆرپەلە لە سنە تۆمار کرابوو.
 
سەبارەت بە هۆکاری لەبارچوونی کۆرپەلە بەو ژمارە زۆرە، فروزان لهۆنی گوتی، "کێشەی بۆماوەیی، خواردن، هۆکارە ژینگەییەکان، شێوازی ژیان و هۆکارە کۆمەڵایەتییەکان لە هۆکارە سەرەکییەکانی لەبارچوونی کۆرپەلەن."
 
بەڕێوەبەری بەشی تەندروستیی دایکانی سەر بە تەندروستیی سنە جەختی لە گرنگی پەیڕەوکردنی سیستمی دروستی خۆراک پێش دووگیانی و لەکاتی دووگیانیدا کردەوە بە پێویستی زانی لەو ماوەیەدا ژنان سەردانی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان بکەن و راوێژ لەگەڵ پزیشکانی پسپۆڕ بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە