رووداو دیجیتاڵ
بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، لە شەش مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا 28 کەس بە سووتان، خنکان لەنێو ئاو و بەهۆی دووکەڵەوە گیانیان لەدەستداوە؛ 971 رووداوی ئاگرکەوتنەوەش تۆمارکراون.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لەو 6 مانگەدا 28 کەس گیانیان لەدەستداوە و هۆکارەکەش بەو جۆرە بووە کە 9یان لە ئاودا خنکاون و 19ـەکەی دیکە سووتاون یان خۆیان سووتاندووە یان بە دووکەڵ خنکاون.
هەر لەو ماوەیەدا 96 کەس برینداربوون و 15 کەسیش لە مردن رزگارکراون.
بە گوێرەی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لەو 971 رووداوەی لەو شەش مانگەدا روویانداوە 242یان لەنێو شار و 729یان لە دەرەوەی شار بوون. لە رووداوەکاندا سووتانی 12 ئۆتۆمبێل بەهۆی فیول پەمپەوە تۆمارکراوە.
ئەمانەی خوارەوە ئامارەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێرن:
- دابەشبوونی رووداوەکان بە گوێرەی مانگەکان:
- کانوونی یەکەم 80 رووداو
- شوبات 91 رووداو
- ئادار 91 رووداو
- نیسان 104 رووداو
- ئایار 221 رووداو
- حوزەیران 384 رووداو
- ئاماری ئاگرکەوتنەوە بە گوێرەی شوێن:
- ماڵ: 230
- بەنزینخانە: 2
- باڵەخانە(هۆتێل): 7
- فڕن:4
- ئۆتۆمبێل: 137
- فەرمانگەی حکومەت: 6
- موەلیدەی کارەبا: 10
- مارکێت، دووکان و پێشانگە: 51
- کارگە: 10
- دارستان و باخچە: 49
- بگۆڕ و کێبڵی کارەبا: 19
- گەنم و جۆ: 39
- پووش و پەڵاش: 295
- خاشاک و تایە: 46
- چێشتخانە و کافتریا: 10
- کۆگەی سووتەمەنی: 10
- کێلگەی بەخێوکردنی پەلەوەر و بەروبوومی ئاژەڵی: 15
- کابینە، خێوەت، کەمپ: 17
- بەشە نێوخۆیی: 1
- گەراج: 3
- کۆگە: 7
هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوە لەو شەش مانگەدا:
- کارەبا: 396
- نادیار: 224
- گاز: 102
- کەمتەرخەمی: 148
- جگەرە: 50
- نەوت: 6
- یاریی منداڵان: 56
- گازوایل: 5
- بەنزین: 11
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ