لە رووداوێکدا لە سنووری خەبات دوو کەس کوژران

09-07-2024
سۆران حوسێن
ڤیدیۆی رووداوەکە، کە بۆ رووداو نێردراوە
ڤیدیۆی رووداوەکە، کە بۆ رووداو نێردراوە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
رووداوێکی تەقەکردن لە سنووری پارێزگای هەولێر روویدا، بەهۆیەوە دوو کەس کە یەکتریان ناسیوە لە دووری چەند مەترێکەوە گوللە لە یەکدی دەدەن و یەکتر دەکوژن.
 
بەرپرسێک لە پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ (سێشەممە) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە رووداوەکەدا "دوو کەس" کوژراون و چەند کەسێکیش بریندارن.
 
هەروەها دکتۆر هێرش سەعید، بەڕێوەبەری تەندروستی خەبات بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کاژێر 02:26ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمێک و سێ بریندار گەیێندرانە نەخۆشخانەی خەبات، کە برینی یەکێکیان ئەوکات سەخت بووە.
 
هەردوو لایەنی شەڕەکە خزمی یەکترن. بەڕێوەبەری تەندروستیی خەبات گوتی، دوای رێکاری پێویست، تەرمی قوربانییەکیان رادەستی کەسوکاریان کراوەتەوە
 
بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بۆ رووداو نێردراون، دوو کەس لە دووریی دوو بۆ سێ مەتر، بە چەکی کڵاشینکۆڤ تەقە لە یەکتر دەکەن، کەسێکی دیکە وێنەیان دەگرێت، دوای ئەوەی هەردوو کەسەکە بەهۆی بەرکەوتنی گوللـە دەکەونە سەر زەوی، دەنگی کەسێک دێت، کە دەڵێ "چی بوو؟ خەلاس بوو؟"
 
وردەکارییەکان لە زاری پەیامنێری رووداوەوە:
 
هۆرڤان رەفعەت، پەیامنێری رووداو لە نزیک شوێنی رووداوەکەوە گوتی "تەقەکردنەکە لە گەراجێکی پاڵاوگەیەک لە سنووری قەزای خەبات روویداوە. شەڕەکە لەنێوان چەند شۆفێرێکی بارهەڵگرەکانی سووتەمەنی، لەسەر نۆرەگرتن بووە."
 
بەگوتەی پەیامنێرەکەی رووداو شەڕەکە نزیک کاژێر 10:00ـی شەوی رابردوو (دووشەممە، 8-7-2024) روویداوە. شۆفێرەکان سەرەتا بە دەست شەڕیان کردووە و دواتر لەنێو خۆیاندا پێکهاتوون، بەڵام بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووبارە شەڕ دروستبووەتەوە و ئەمجارە بە چەک هێرشیان کردووەتە سەر یەکدی.
 
 
یەکێک لە سکیۆریتییەکانی کۆمپانیاکە ویستوویەتی نێوبژیوانی بکات، بەڵام شۆفێرێک تەقە دەکات و برینداری دەکات، 'وەکو بەرگریکردنێکیش لە خۆی، سکیۆریتییەکەش تەقە دەکاتەوە، لەئەنجامدا شۆفێرە تەقەکەرەکە بریندار دەبێت' جگە لەو دوو کەسەش، دوو کەسی دیکە گوللەیان بەرکەوتووە.
 
لە رووداوەکەدا شۆفێرێک و کارمەندەکەی سکیۆریتی کوژراون و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون، لەو کاتەشەوە وەک هۆرڤان رەفعەت دەڵێ "هێزی زۆری ئاسایش براونەتە نزیک پاڵاوگەکە و پاراستنی ئەمنییەتی پاڵاوگەکەش بە پۆلیسی نەوت و گاز سپێردراوە." 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.