کەشناسی: پلەی گەرما دادەبەزێت

09-07-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن کەشوهەوا گەرما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای شەپۆلی گەرمای چەند رۆژی رابردوو لە هەرێمی کوردستان، دوێنێ پلەی گەرما چوار بۆ پێنج پلە بەراورد بە رۆژی پێشتر دابەزی. کەشناسیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرما زیاتریش دادەبەزێت.
 
لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ (یەکشەممە 9ـی تەمموزی 2023)، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ 1 بۆ 2 پلە دادەبەزێت.
 
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی دووشەممەش کەشناسی رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.
 
هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "به‌هۆی كشانه‌وەی كاریگه‌ری تۆپه‌ڵەهەوای گەرمی جێگیربوو له‌سه‌ر ناوچه‌كەمان، ‌ئێستا پلەی گه‌رما به‌گشتی 3 بۆ 4 پله‌ بەراورد بە هەینی نزم بووه‌ته‌وه و تاوەکو رۆژی سێشه‌مه‌ به‌رده‌وامه؛ رۆژی چوارشەممەوە پلەی گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه".
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای سبەی لە باشووری کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر؛ 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 39 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 38 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 44 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 40 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 38 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 45 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 29 پلەی سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی رێگەکە کە پارێزگای هەولێر بڵاوی کردووەتەوە

پارێزگای هەولێر: دووسایدکردنی رێگەی کۆیە – هەولێر کەوتە واری جێبەجێکردنەوە

پارێزگای هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە گوژمەی زیاتر لە 560 ملیار دینار، پڕۆژه‌ی دووسایدی هه‌ولێر - كۆیه‌ كه‌وته‌ واری جێبه‌جێكردنەوە.