شاندی یەکێتی بە پێکەنین چوون بۆ لای پارتی و بە تووڕەیی رۆشتنەوە

09-07-2023
رەنجە جەمال
رەنجە جەمال
کۆبوونەوەی بەرپرسانی پارتی و یەکێتی لە پیرمام
کۆبوونەوەی بەرپرسانی پارتی و یەکێتی لە پیرمام
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەیانیی ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی و شاندی یەکێتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان چوونە پیرمام، وەک هەمیشە بە تەوقەیەکی گەرم و پێشوازییەکی دۆستانە کۆبوونەوەکە دەستیپێکرد. 
 
ئەجێندای کۆبوونەوەکەش نزیکبوونەوەی رێککەوتن بوو لەسەر لیستێکی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق. 
 
سالار عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی میوانی بوولتەنی کاژێر 12:00ی تۆڕی میدیایی رووداو بوو، رایگەیاند، "بێگومان یەکێتی نە قەوارەی وەک جاران ماوە، نە کیانەکەی لە رووی سیاسییەوە، نە قەبارەی وەک جاران ماوە، نە دەنگی وەک جاران ماوە، نە باڵەکانی وەک جاران ماوە، نە نەغمە و دەنگیشی وەک جارانە، ئێستا یەکێتی یەکێتییەکی دیکەیە، بەڵام لەژێر ناوی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، دەبێت یەکێتی لەم راستییە حاڵی بێت."  
 
گوتەکانی سالار عوسمان بافڵ تاڵەبانی تووڕە کرد و بەئاشکرا بە پارتی گوت: چیدیکە بێدەنگ نابین و قبووڵی ناکەین. 
 
پێش ئەوەی بافڵ تاڵەبانی قسەبکات، مایکی رووداوی لە رەنجە جەمال وەرگرت و خۆی مایکەکەی گرت، ئینجا دەستی بە قسەکرد. 
 
بافڵ تالەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان گوتی، "بە گشتی کۆبوونەوەکە زۆر باش بوو، ئێمە هاتووین بۆ خزمەتی میللەتەکەمان بۆ خزمەتی گەلەکەمان، ئێمە قسە و کرداری نابەرپرسانە کاریگەری لە ئێمە ناکات، ئێمە هەر بەردەوام دەبین هەوڵدەدەین رێکبکەوین، بەڵام دڵنیابن لە ئەمڕۆ بەدواوە یەکێتی ئەوها بەبێ دەنگی نامێنێتەوە، هەر شتێک لە ئەمڕۆ بەدواوە رووبدات وەک خۆی وەڵامدەدرێتەوە، یەکێتی مێژووە، یەکێتی خوێنی شەهیدە، یەکێتی قوربانییە، یەکێتی هێزە."
 
پارتی هەر زوو ویستی بافڵ تاڵەبانی ئارام بکەنەوە، پێیان گوت ئەو قسانەی سالار عوسمان بۆچوونی پارتی نییە، بەڵام پارتیش گلەیی لە بافڵ تاڵەبانی هەیە و پێیان وایە سیاسەت بەوجۆرە "مەرغووب نییە."  
 
فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی گوتی، "بۆ بەرژەوەندیی میللەت و هەرێمەکەمان، هیچکات لەسەر بنەمای کورسی مامەڵەمان لەگەڵ یەکێتی نەکردووە، ئەو زاراوەیە لە سیاسەتدا زۆر برەوی نییە، سیاسەت نە میزاجە و نە کردەوە و دژکرەوەیە و نە دەرگای داخراویشە، سیاسەت زانستە و دەبێت دەست و پێ لەگەڵ پێشهاتە تازەکان نەرم بکات، ئەو تەنگانانەمان لە بزاڤی کوردیدا زۆر بینیوە و شوکر بۆ خودا ئێستا قەوارەی خۆشمان هەیە، بۆیە دڵنیابن دەرگاکان داناخرێن." 
 
بافڵ تاڵەبانی و شاندی باڵای یەکێتی بە پێکەنینەوە چوونە لای شاندی پارتی، بەڵام بە تووڕەیی و بەبێ ماڵئاوایی رۆشتن. 
 
سەرۆکی یەکێتی لە فڕۆکەخانە پێش جێهێشتنی هەولێر، داوای لێبووردنی کرد و ماڵئاوایی لە شاندی پارتی کرد.  
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.