بەهۆی بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی سەدام حوسێن، هۆتێلێک لە هەولێر دادەخرێت

09-07-2022
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو - هەولێر

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر دەڵێت، بە بڕیاری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر هۆتێل رۆزالین داخرا. قایمقامی هەولێریش دەڵێت، لێکۆڵینەوە لەگەڵ خاوەنی هۆتێلەکە دەستیپێکردووە.
 
رۆژی شەممە 9ـی تەمموزی 2022، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هۆتێلەکە ئەمڕۆ شەممە داخراوە و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ خاوەنەکەی دەستیپێکردووە".
 
سەبارەت بە هۆکاری داخستنی هۆتێلەکە، قایمقامی هەولێر دەڵێت: "گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەدام حوسێنی لە گرووپێک داناوە کە گرووپێكی شوێنەکانی گەشتوگوزار و هۆتێلەکانە؛ ئەوەی کردوویەتی بەگوێرەی هەموو یاساکان لە دوای ساڵی 2003ـەوە نایاساییە".
 
لە رووداوێکی هاوشێوەدا رۆژی 17-11-2021 راگەیاندنی پارێزگای هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "دواى بڵاوبوونەوەى گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە لەنێو کافتریای [پەرمى جیانۆ] لە شارى هەولێر بەئاشکرا سروودى رژێمى بەعس پەخشدەکرا، پارێزگارى هەولێر [ئومێد خۆشناو] بڕیاریدا خاوەنەکەى دەستگیربکرێت و کافتریاکەش دابخرێت".
 
لە بڕگەی یەکەمی ماددەی حەوتی دەستووری عێراقدا هاتووە: "رێگەنادرێ بە هیچ هێزێک رەگەزپەرستی یان تیرۆر یان تەکفیر بکاتە بەرنامەی کاری خۆی یان هانی ئەو کارانە بدات یان رێگەیان بۆ خۆش بکات یان بانگەشەیان بۆ بکات و پاساویان بۆ بهێنێتەوە، بە تایبەتی پارتی بەعسی سەدام لە عێراقدا لە ژێر هەر ناوێکدا بێت؛ رێگەش نادرێت لە ژێر ناوی فرەیی سیاسی جێی بێتەوە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری دەم پارتی.

جەنگیز چاندار: بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بەربژێرە بۆ بوونە نزیکترین هاوبەشی تورکیا

جەنگیز چاندار پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی ئامەد رەخنە لە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا دەگرێت و پێیوایە، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان، هاوشیوەی هەرێمی کوردستان بەربژێرە بۆ ئەوەی نزیکترین هاوبەشی تورکیا بێت.