کوردێک لە ئامەد بەهۆی بەکارهێنانی زمانی کوردی لە کافێکەی لە ماڵەکەی خۆی زیندانی دەکرێت


رووداو دیجیتاڵ

ئەو هاونیشتمانییەی لە ئامەد بەهۆی بەکارهێنانی زمانی کوردی لە کافێکەی دەستگیرکرابوو، بە بڕیاری دادوەر لە ماڵەکەی خۆی زیندانی دەکرێت تاوەکو بڕیار لەبارەی کەیسەکەی دەدرێت.
 
رەمەزان شیمشەک، خاوەنی یەکێک لە کافێکانی ئامەدە. ئەو تەنیا زمانی کوردی بەکاردەهێنا و تەواوی خزمەتگوزارییەکانی کافێکەی بە زمانی کوردی بوون. بەبڕیاری دادوەر، لەنێو ماڵەکەی خۆی زیندانی دەکرێت و بۆی نییە بچێتە دەرەوە تاوەکو بڕیار لە کەیسەکەی دەدرێت. 
 
محەممەد شیمشەک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئاستەنگی بۆ ژیانم دروستکراوە. ئەمە چەند رۆژێکە لە ماڵم و لە قاچەکانم ئامێرێک بەستراوە، ناتوانم بچمە دەرەوە".
 
لەگەڵ ئەوەی کە 300 مەتر لە کافێکەی دوورە، بەڵام رێگە نادرێت سەردانی بکات. شیمەشک ناتوانێت سەگەکەیشی ببینێت و دەڵێت، "زۆر بیری دەکەم، بەڵام رێگە نادرێت ئەویش ببینم". 
 
شیمشەک بڕیاری دابوو تەنیا بە کوردی پێشوازیی لە میوانەکانی بکات. دوای ئەوەی بڕیارەکەی لە رێگەی رووداوەوە ئاشکرا کرد، پۆلیس دەستگیری کرد.