رووداو-دهۆک
راگرتنی هەناردەکردنی نەوت، سەدان کرێکاری بێ کار کردووە. زۆرینەی کرێکاری کۆمپانیاکانی نەوت، هاونیشتمانی هەرێمی کوردستان بوون.
نەشهەت محەممەد تاهیر، کرێکاری پێشووی کۆمپانیایەکی نەوتە و دەڵێت، "نزیکەی 40 بۆ 50 کەس بووین، زۆرینەمان نێردراینە ماڵەوە. تەنیا چوار بۆ پێنج کەس ماونەتەوە. بە زەحمەت بژێویی ژیانمان دابین دەکەین. ئیشی تەکسی دەکەم".
جگەر شەهوار، کرێکاری پێشووی کۆمپانیایەکی نەوتە و باس لەوە دەکات، "کاتێک کۆمپانیا کارەکانی راگرت، گوتی هەر کەسە و بۆ ماڵی خۆی تاوەکو کارەکان دەستپێدەکاتەوە. کۆمپانیاکان دەگەڕێنەوە، بەڵام بێ ئومێدین ئێمە دەست بە کارەکانمان بکەینەوە".
لەوکاتەوەی هەناردەکردنی نەوت وەستاوە، سەدان کرێکار بێ کاربوون. هەروەها 80 کۆمپانیای ناوخۆشییش لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت کاریان دەکرد. هەر یەکێک لەو کۆمپانیا نێوخۆییانە، 10 بۆ 150 کرێکاریان هەبووە، بەڵام 99٪یان بێ کار ماونەتەوە.
سادق رێکانی، خاوەنی کۆمپانیای نەشوان دەڵێت: "کۆمپانیا نێوخۆییەکان زۆرینەیان وەستاون، ئەگەر جارێکی دیکە هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکاتەوە و پارە بێتە ناو بازاڕ، جووڵەی زۆر دروست دەبێت و زۆر کەس چاوەڕێی ئەمەیە".
53٪ـی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ