رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرمی لە بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاگاداری کردوونەتەوە، وەرگرتنی لیستی بەربژێرانیش دواتر دەکرێتەوە.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان کۆمیسیۆنی لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئاگادار کردووەتەوە.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی، "پارتی نووسراوی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ فەرمانگەی کاروباری پارت و رێکخستنە سیاسییەکانی کۆمیسیۆن ناردووە."
بە گوتەی گوتەبێژی کۆمیسیۆن، تاوەکو رۆژی 13ی ئەم مانگە ماوەی تۆمارکردنی حیزب، هاوپەیمانێتی، بەربژێرانی تاکە کەسی و بەربژێرانی تاکە کەسیی پێکهاتەکان بەردەوام دەبێت، هەنگاوی داهاتووش وەرگرتنی لیستی بەربژێران دەبێت.
رۆژی پێنجشەممە 6ی حوزەیرانی ئەم ساڵ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن رایگەیاند، لە رۆژی 8 تاوەکو 13ى حوزەیران دەرگاى تۆمارکردنى هاوپەیمانێتى، پارت، بەربژێرانى سەربەخۆ و کۆتاکان دەکاتەوە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان.
بەهۆی بوونی ژمارەیەک سکاڵای یاسایی و بڕیاری دادگای فیدراڵی لەو وادەیەی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرابوو، کە 10ی ئەم مانگەیە، هەڵبژاردن ناکرێت و هێشتا بۆ وادەی نوێ کۆمیسیۆن چاوەڕێی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەرسوومی سەرۆکایەتی دەکات.
20ی ئایاری 2024 دەستەى دادوەریی هەڵبژاردن، بە بڕیارێک کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراقی ناچار کرد، پێنج کورسیی پەرلەمانى کوردستان بۆ کۆتاى پێکهاتەکان دابنێت بەوەش ژمارەى کورسى گشتى لە سێ پارێزگاى هەرێمى کوردستان کەمبوونەوە.
ژمارەى کورسیی گشتى جگە لە کۆتا لە پارێزگاى سلێمانى لە 38 کورسییەوە دەبێتە 36، هەولێر لە 34 کورسییەوە دەبێتە 32، دهۆک لە 25 کورسییەوە دەبێتە 24 کورسی، بەگوێرەى گۆڕانکارییەکە، دەبێت هەر لیستێک لە هەولێر و سلێمانى چوار بەربژێرى خۆیان کەم بکەنەوە، لە دهۆکیش لیستەکان دوو بەربژێر کەم بکەنەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ