رووداو دیجیتاڵ
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق سەرکۆنەی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر هەولێر دەکات و دەڵێت، هێرشێکی دیکەی قبوڵنەکراوە و دەردەکەوێت ئامانج لێی خەڵکی سڤیل بێت.
مارک بڕایسن ریچاردسن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: "نابێت عێراق ببێتە شوێنی برەودان بە پشێوی و پەرگیری."
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی دژەتیرۆری کوردستان، کاتژمێر 9:35ی شەو رابردوو "درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی کێشا بەسەر رێگای پیرمام هەولێر و لە ئاکامدا سێ هاووڵاتی بە سووکی بریندار بوون و زیانی ماددییش بە خواردنگەیەک و چەند ئۆتۆمبێلێک کەوت.
دوای هێرشەکە مەسرور بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، دواتر مەسرور بارزانی لە تویتێکدا رایگەیاند: "هاوئاهەنگییەکی باش لە نێوان هەولێر و بەغدا ھەیە بۆ بهرهنگاربوونهوهی کەس و گرووپە تاوانبارەکان."
بەم هێرشەی شەوی رابردوو، لە ماوەی نزیکەی یەک ساڵ و نیوی رابردوودا 12 جار هێرش کراوەتە سەر شاری هەولێر و دەوروبەری. دوایینجار کە بە درۆن هێرشکرایە سەر شاری هەولێر لە 11ی ئەیلوولی 2021 بوو، هێرشەکەش بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر بوو، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ