هۆشیار سیوەیلی: پارتی رازییە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە فرەبازنەیی بکرێت

09-06-2022
رەنجە جەمال
رەنجە جەمال
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ لە هەولێر بەسەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆدەبنەوە. بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیش دەڵێت، لەپێناو بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا، پارتی ئامادەیە نەرمی بنوێنێت.
 
هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەگەر بابەتی یەکبازنەیی و فرەبازنەیی ببێتە بەربەستی سەرەکیی ئەنجامدانی هەڵبژادن، پارتی ئامادەیە نەرمی بنوێنێ و بە چوار بازنەیی رازی دەبێت.
 
لەبارەی کۆبوونەوەکەش هۆشیار سیوەیلی گوتی، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ گرنگە و چاوەڕێدەکرێ لایەنەکان بگەنە خاڵی هاوبەش و زەمینەیەکی لەبار بۆ رێککەوتن بێتەئاراوە.
 
لە لایەکی دیکەوە سەلاحەدین بابەکر، کارگێڕیی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی راگەیاند کە بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکات بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پرسی سەرەکیی کۆبوونەوەکە هەڵبژاردنە و لەم چوارچێوەیەدا چوار تەوەر گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت لەوانە، وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، هەمواری یاسای هەڵبژاردن بە تایبەتی بابەتی یەک بازنەیی و فرەبازنەیی، تۆماری دەنگدەران و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن.
 
سەلاحەدین بابەکر گوتیشی، تۆماری دەنگدەران یەکێکە لەو خاڵانەی گفتوگۆی چڕی لەسەر دەکرێت و ئەوان وەک یەکگرتوو داوادەکەن، تۆماری دەنگدەران بەتەواوی پاکبکرێتەوە، یان لیستی دەنگدەرانی کۆمیسیۆنی هەڵبژادنەکانی عێراق بەکاربهێندرێت، کە هەڵبژاردنی ساڵی رابردووی عێراقی پێ بەڕێوەچوو، هەروەها دەنگدانی تایبەت و گشتی بەیەکەوە و لە یەک رۆژدا بەڕێوەبچێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق

سەرۆککۆماری عێراق بۆ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان: لە پێکهێنانی حکومەتدا پەلە بکەن

سەرۆککۆماری عێراق داوا لە لایەنە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات لە پێکهێنانی حکومەتدا پەلە بکەن. دەشڵێت، "لە ململانێی سیاسیدا تەنیا خەڵکی وڵاتەکەمان باجەکەی دەدات."