لەسەر لێکردنەوەی قەیسی لە مەڵەتی شەش کەس برینداربوون

09-06-2022
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو هەولێر

لە پارێزگای مەڵەتی باکووری کوردستان بەهۆی لێکردنەوەی قەیسی بەبێ مۆڵەت شەڕ لەنێوان دوو گرووپ روویدا، بەو هۆیەوە شەش کەس برینداربوون، کە دوانیان پۆلیسن، دوای رووداوەکە هێزە ئەمنییەکان 13 کەسیان دەستبەسەر کرد.
 
رووداوەکە شەوی رابردوو 8ـی حوزەیرانی 2022، لە باخچەیەکی قەیسی لە شارۆچکەی چرمکی سەر بە پارێزگای مەلەتی روویدا. بەهۆی لێکردنەوەی قەیسی بەبێ مۆڵەت سەرەتا دەمەقاڵی لەنێوان پێنج کەسدا دروستبوو، دواتر بووە شەڕیان. لە شەڕەکەدا لە هەردوولا چوار کەس بە سووکی بریندار بوون. 
 
دوای ئەوەی بریندارەکان گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری مەڵەتی بۆ وەرگرتنی راپۆرتی پزیشکی، جارێكی شەڕ روویدایەوە.
 
ئەمجارەیان کەسوکاری هەردوولا لە شەڕەکەدا بەشداربوون. ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە. لەکاتی ناوبژیوانیکردندا دوو پۆلیس برینداربوون، هەروەها پۆلیس 13 کەسی لە هەردوو لایەنی شەڕکەر دەستبەسەرکرد. 
 
تەندروستی شەش بریندارەکە جێگیرە، کە دووانیان پۆلیسن، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.