رووداو دیجیتاڵ
لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆمار و پەرلەمان، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیادا زیاتر کاریگەرن و رۆژەڤ لە هەر کاژێرێکدا نوێ دەبێتەوە. رۆژانە چەند بابەتێک دەبنە تریندی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بووەتە یەکێک لە پلاتفۆرمە هەرە کاریگەرەکان و سیاسەتڤانان لەوێوە پەیامەکانیان بڵاودەکەنەوە.
زمانی کوردی یەکێک لەو بابەتانەیە کە لە لیستی ترێندی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەردایە. بەرەبەیانی ئەمڕۆ زمانی کوردی لە لیستی ترێندی تویتەردا بوو. نزیکەی سێ هەزار تویت لەبارەی زمانی کوردی بڵاوکرابووەوە کە ئەمە تا کۆتایی رۆژەکە بەردەوام لە زیادبووندا دەبێت.
هەروەها یەکێک لە ترێندەکان وشەی "ئەردۆغان" بوو کە بە زمانی عەرەبی بەدواداگەڕانی بۆ کراوە و زیاتر لە 5 هەزار تویتی لەبارەوە کراوە. هەروەها هاشتاگی دەنگەکان بۆ یەسەپەن بە دوو هەزار و 184 تویت لە لیستی ترێندی تویتەردایە.
پارتی چەپی سەوز - یەسەپە ساڵی 2012 دامەزراوە، ئەمساڵ بەشداریی لە هەڵبژاردنەکانی تورکیادا دەکات و پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپەش لە ژێر لیست و لۆگۆی یەسەپە بەشدارە لەو هەڵبژاردنەدا.
بەرپرسانی هەدەپە رایانگەیاند، پارتەکەیان مەترسیی داخرانی لەسەرە و بۆ ئەوەی ریسک نەکەن و دەنگی جەماوەرەکەیان گرێنتی بکەن، ئەو رێگەیەیان گرتووەتە بەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ