وردەکاریی هێرشکردنە سەر مامۆستایەک لە هەولێر: بە راستەی ئاسن لێیاندام

09-05-2023
رەنجە جەمال
رەنجە جەمال
مامۆستا مەریەم حەسەن دەڵێت دوو مامۆستای دیکە لێیان داوە
مامۆستا مەریەم حەسەن دەڵێت دوو مامۆستای دیکە لێیان داوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

مامۆستایەک لە هەولێر دەڵێت، لە لایەن دوو مامۆستای دیکەوە لێی دراوە، ئەوەش دوای ئەوەی کە رازی نەبووە نمرەی منداڵانی دوو مامۆستای دیکەی قوتابخانەکەیان زیادبکات. دەشڵێت، بە "راستەی ئاسن لێیانداوە."
 
مامۆستا مەریەم حەسەن باس لەوە دەکات کە ئەو دوو مامۆستایە بە هاوکاریی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری قوتابخانەکە و بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، لێیان داوە. 
 
مەریەم حەسەن بە رووداوی گوت، "ئەسئیلە دەزن، یاریدەدەرەکە دەیبات و دەیدات بەو مامۆستایانەی لەگەڵمن، بۆ منداڵەکانی مامۆستایەکان دەیبات، چونکە هاوڕێن و زۆر تێکەڵن، منیش ئەگەر گلەیی بکەم، دەڵێن نەخێر ئەسئیلە نەدزراوە و رەتیدەکەنەوە، ئێ خۆ من دەزانم کوڕەکەی ئەو سفرە، هەندێک پارەی مووچەشم لێ دەستێنن، سەرپەرشتیاریش دەڵێت: مامۆستایان کەس واناڵێ تەنیا تۆی وادەڵێی، چونکە داوای ئەسئیلەی دەکەن، بە هەموو شێوەیەک دژایەتیم دەکەن، مانگانە 60 هەزار دینار یان 25 هەزار یان 15 هەزار دینارم لێ گێڕدراوەتەوە."
 
مامۆستا مەریەم لە ساڵی 1997ـەوە مامۆستای وانەی زمانی ئینگلیزییە، 15 ساڵە لە قوتابخانەی بنەڕەتیی رەوشەن لە هەولێر وانە دەڵێتەوە. بەڕێوبەری گشتیی پەروەردە و بەڕێوبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر دەڵێن، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.
 
مامۆستا لوقمان سەعدی، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر گوتی، "بەدواداچوونمان کردووە، بڕیارماندا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی کارگێڕی بەگوێرەی یاسا دابنێین بۆ لێکۆڵینەوە لەو رووداوە، ئەو کاتە هەرکەسێک تاوانباربوو لێکۆڵینەوەی یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر."
 
ئەو مامۆستایانەی تۆمەتبارن بە لێدان لە مامۆستا مەریەم، لە بەردەمی کامێرا قسەیان نەکرد، بەڵام تۆمەتەکانی ئەو مامۆستایە رەتدەکەنە و تەنیا گوتیان: با یاسا رۆڵی خۆی ببینێت. ئەو سەرپەرشتیارە پەروەردەییەی کە لەکاتی رووداوەکەدا لە قوتابخانەکە بووە، ئامادەنەبوو قسە بکات.
 
مامۆستایانی قوتابخانەکە بۆ لێکۆڵینەوە و شاهێدی بردران بۆ بنکەی پۆلیسی ئیسکانی هەولێر و پەڕوای لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی

سەرۆک بارزانی بۆ بەرپرسی لقی 22ی پارتی: ئەنجامدەران باجی ئەو کارە تێکدەرەیان دەدەن

سەرۆک بارزانی بە تەلەفۆن لەگەڵ بەرپرسی لقی 22ی پارتی قسەی کرد. سەرکۆنەی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی کرد و رایگەیاند، "ئەنجامدەران و ئەوانەی لە پشتەوەی ئەو کردەوە تیرۆریستییەدان، بەدڵنیاییەوە باجی ئەو کارە تێکدەرەیان دەدەن".