رووداو - زوممار
زوممار ماوەی زیاتر لە پێنج مانگە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە کۆنترۆڵکراوەتەوە و بەشێکی خەڵکەکەشی گەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان. ئەو دەشتاییەی زوممار هەیەتی لە رووی کشتوکاڵییەوە زۆر بەپیتە و خاکێکی گونجاوە بۆ کشتوکاڵ، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی شەڕ و نائارامی، جوتیار و خەڵکی ئەو دەڤەرە لەگەڵ زیانگەیشتن بە دەغڵ و دانەکانیان، بەرهەمەکانیشیان وەرناگیرێت و بەسەریاندا ماوەتەوە، بەو هۆیەشەوە ٢٧ هەزار دۆنم زەوی بێ کێڵان مانەوە و جوتیارانیش داوای چارەسەرێک دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ