گومرگی کرماشان: لە ساڵێکدا هەناردەمان 15٪ زیادی کردووە

09-04-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری چاودێریی گومرگەکانی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لە ماوەی ساڵێکدا قەبارەی هەناردەکردنی کەلوپەل لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەوە زیاتر لە سێ ملیار دۆلار بووە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ی نیسانی 2025،  رەزا نیک رەوش، بەڕێوەبەری چاودێریی گومرگەکانی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە 2024-03-21 تاوەکو 21-3-2025، زیاتر لە 7 ملیۆن و 895 هەزار تۆن کەلوپەلیان هەناردە کردووە.
 
رەزا نیک رەوش گوتی، "هەناردەکردنی کەلوپەل لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەوە بەبەهای سێ ملیار و 487 ملیۆن و632 هەزار دۆلار بووە و بە رێژەی 15٪ زیادی کردووە."
 
بە گوتەی نیک رەوش، زۆرترین کاڵا لە دەروازەی سنووری پەروێزخان هەناردە کراوە، کە بەهاکەی 995 ملیۆن و 555 هەزار دۆلار بووە. دەروازە سنوورییەکانی خوسرەوی و سوومار بە پلەی دووەم و سێیەم دێن لە رووی هەناردەکردنی کاڵاوە.
 
بەڕێوەبەری چاودێریی گومرگەکانی پارێزگای کرماشان ئاماژەی بەوەدا، زۆرترین ئەو کەلوپەلانەی لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەوە هەناردە کراون بریتین لە: ئاسن، بەرد، کاشی، سەوزە و میوە، مەڕمەڕ، شیرەمەنی و بەرهەمە پلاستیکییەکان.
 
لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، چوار دەروازەی سنووری هەن کە سێیان لەگەڵ هەرێمی کوردستانن و دەروازەیەکی سنووریش لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی عێراقە.
 
دەروازە سنوورییەکانی پەروێزخان، شوشمێ و شێخ سڵە دەکەونە سنووری هەرێمی کوردستان و دەروازەی سنووریی خوسرەویش دەکەوێتە سەر سنووری نێوان کرماشان و ناوچەکانی دیکەی عێراق.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو دیمەنی لافاوەکەی چەمچەماڵ

پارێزگای هەولێر: هەر کەسێک بێ مۆڵەت کەمپەین بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکە بکات سزا دەدرێت

پارێزگای هەولێر رێوشوێنی بۆ رێکخستنی کەمپینەکانی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و گەرمیان دەرکرد و رایدەگەیێنێت، هەر کەسێک لەسەر شەقامەکان بە ناوی کۆمەکەوە رێگە لە هاتووچۆ بگرێت، رووبەڕووی یاسا دەبێتەوە.