کەشناسی: لە 24 کاژێردا زۆرترین باران لە ناحیەیەکی دهۆک باریوە

رووداو دیجیتاڵ

بەشی پێشبینیی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئاماری بارانبارینی 12 کاژێری رابردووی بڵاوکردەوە و ناحیەی مانگێش لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بە 45 ملیمەتر، زۆرترین بارانی لێ باریوە.
 
بەپێی ئامارەکانی کەشناسی لە 24 کاژێری رابردوودا (لە کاژێر 9ـی شەوی 8ـی نیسان تاوەکو 9ـی بەیانی ئەمڕۆ 9ـی نیسانی 2024) لە سنووری پارێزگای هەولێر، لە پیرمام زۆرترین بارانباریوە کە 7.4 ملیمەتر بووە، دوای ئەوەش لە بارزان بووە کە 7.2 ملیمەتر بووە. بارانبارین لە پارێزگای هەولێر بەم شێوەیە بووە: 
 
ناوەندی شاری هەولێر : 5.2 ملیمەتر
پیرمام: 7.4 ملیمەتر
شه‌مامك: 0
حاجی ئۆمەران: 2.8 ملیمەتر
سۆران: 2 ملیمەتر
هیران: 7 ملیمەتر
سیدەکان: 1.6 ملیمەتر 
مێرگەسوور: 0.8 ملیمەتر
شەقڵاوە: 3.3 ملیمەتر
خەبات: 1.8 ملیمەتر
بارزان: 7.2 ملیمەتر
رواندز: 2.3 ملیمەتر
 
لە سنووری پارێزگای سلێمانی، زۆرترین باران لە سەنگاو باریوە، کە 6.8 ملیمەتر بووە، دوای ئەویش لە بازیان بووە کە 3.4 ملیمەتر بووە، ناوچەکانی دیکەش بەم شێوەیەن:
 
سەنتەری سلێمانی: 2.3 ملم
چەمچەماڵ: 0.6 ملیمەتر  
دەربەندیخان: 0  
بازیان: 3.4 ملیمەتر
هەڵشۆ: 1.4 ملیمەتر
پێنجوێن: 2.2 ملیمەتر  
قەڵادزێ: 12 ملیمەتر  
رانیە: 1.3 ملیمەتر 
چوارقوڕنە: 0.5 ملیمەتر
سەرکەپکان: 1.5 ملیمەتر
ئاخجەلەر: 0.5 ملیمەتر
سەنگاو: 6.8 ملیمەتر
یاخسەمەر: 2.1 ملیمەتر
قڕگە: 0.7 ملیمەتر
تەکیە: 1.2 ملیمەتر  
 
لە سنووری پارێزگای دهۆک، لە ناحیەی مانگیش زۆرترین رێژەی باران باریوە کە 45 ملیمەتر بووە، دوای ئەویش لە ناحیەی کانی ماسێ و پاشان چەمانکێ زۆرترین رێژەی باران باریوە. بارانبارین لە ناوچەکانی دهۆک بەم شێوەیە:
 
سەنتەری شاری دهۆک: 1.1 ملیمەتر  
زاخۆ: 1.7 ملیمەتر
ئاکرێ: 4.2 ملم
ئامێدی: 13 ملم
مانگێش: 45 ملم
بامەڕنی: 11 ملیمەتر
کانی ماسێ: 15 ملیمەتر
بجیل: 4.5 ملیمەتر
گردەسین: 4 ملیمەتر
دینارتە: 1.3 ملیمەتر
باتوفا:  10.2 ملیمەتر
سەرسەنگ: 7 ملیمەتر
شێخان: 1.5 ملیمەتر
بەردەڕەش: 2 ملیمەتر
دێرەلووک: 13 ملیمەتر
چەمانکێ: 14 ملیمەتر
زاوێتە: 4 ملیمەتر