ژنی پێشمەرگەیەکی شەهید گورچیلەکانی لەکارکەوتوون و پێویستیان بە گۆڕین هەیە؛ لە کەمپێکی ئاکرێ دەژی

09-04-2023
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
ئەو ژنەی گورچیلەکانی لەکارکەوتوون و پێویستیان بە گۆڕین هەیە
ئەو ژنەی گورچیلەکانی لەکارکەوتوون و پێویستیان بە گۆڕین هەیە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە، شەش ساڵە ئامینە موسا لەسەر جێگە کەوتووە و ساڵ بە ساڵ نەخۆشییەکەی لەسەر قورستر دەبێت. پزیشکەکان گەیشتوونەتە کۆتا بڕیار کە پێویستە گورچیلەکانی بۆ بچێندرێتەوە. 
 
ئامینە موسا دەڵێت: شەش ساڵە بە رێگەی دکتۆرەوەم، لە ساڵی 2017 بڕیاربوو نەشتەرگەرییەک بکەم، بەڵام بۆیان نەکردم. چەندین جار گورچیلە شتنیان بۆ کردووم و خوێنیان گۆڕیوم، لەو کاتەوە بە رێگەی دکتۆرەوەم و ئێستا پێم دەڵێن، هیچ چارەسەرت نییە جگە لەوەی گورچیلەکانت بگۆڕیت. 
 
کەسوکارەکەی بەخشەرێکی گورچیلەیان ئامادەکردووە و پشکنینەکانیان کردووە، بەڵام تێچووەکەی 40 بۆ 45 ملیۆن دینارە و پارەکەی لە توانای ئەواندا نییە. 
 
ئەحمەد فاخیر، کوڕی ئامینەیە و دەڵێت: دایکم لە 2017ـەوە بە رێگەی دکتۆرەوەیە، دکتۆر گوتوویەتی نەشتەرگەری بۆ بکەن و هەموو شتێکیش ئامادەیە، بەڵام پێویستی بە 40 بۆ 45 ملیۆن دینارە و پێمان دابین ناکرێت. 
 
پزیشکانی پسپۆڕ گەیشتووەنەتە ئەوەی کە باشترین چارەسەر چاندنی گورچیلەیە. دکتۆر شاکر سەلیم، پزیشکی پسپۆڕی چاندنی گورچیلە بە رووداوی گوت: گورچیلەکانی لاوازبوون و پێویستیان بە شۆردنە. کاتێک گورچیلە لاواز دەبێت ئەو کاتە پێویستە خوێنی پاک بکرێتەوە و بشۆردرێت، هەروەها بۆ ئەو کاتانە باشترین چارەسەر گورچیلەیەکی نوێیە. 
 
ئەو خانەوادەیە لە کەمپی ماملیا لە سنووری ئاکرێ ئاوارەن. هاوژینی ئامینە لە ساڵی 2007 لە موسڵ شەهیدبووە. داهاتی ئەوان تەنیا 590 هەزار دیناری مووچەی شەهیدانەیە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە