لە کارگەیەکی ئاسن لە سلێمانی تەقینەوەیەک روویدا؛ چەند بریندارێک هەن

09-04-2022
هیدایەت جان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ لە کارگەیەکی ئاسن لە ناوچەی تانجەڕۆ لە شاری سلێمانی تەقینەوەیەک روویداوە و گوتەبێژی پۆلیسیش دەڵێت، زیاتر لە بریندارێک هەیە و برینی هەندێک لە کرێکارەکان قورسە.
 
ئەمڕۆ شەممە 9-4-2022 ئەرکان عەلی، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو ئێستا لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە کەس بەهۆی تەقینەوەکەوە گیانی لەدەستدابێت، کارگەکە لەنێو ماڵەکانی تانجەڕۆیە و ناوی ماستەر ستیلە لە گەڕەکی تانجەرۆی سلێمانی.
 
هیچ یەکێک لەو هێزە ئەمنییانەی لە شوێنی رووداوەکەبوون، ئامادە نەبوون زانیاری بە میدیاکان بدەن، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو ئەو کارگەیە ئاسنی کۆن کۆدەکاتەوە و لەناو ئاسنەکاندا گوللـە هاوەن و گوللـە تۆپ هەیە و ئەو ئامێرانەی ئاسنەکە دەهاڕن، گوللـە هاوەنەکەی بەرکەوتووە و تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە کارگەکە داڕماوە.
 
پەیامنێری رووداو لەبارەی ژمارەی بریندارەکانی تەقینەوەکە گوتی، 13 کرێکار لە تەقینەوەکەدا برینداربوون.
 
ساڵی رابردووش لەو کارگەیە بە هەمان رووداو کرێکارێک گیانی لەدەستدا و سێی دیکە بریندار بوون کە هەرچواریان عەرەب بوون.
 
شایەتحاڵێک لە نزیک کارگەکە بە پەیامنێری رووداوی گوت، ئێمە گوێمان لە دەنگی تەقینەوەکە بوو و بینیمان سەقفی کارگەکە هەڵتەکا کە چووین بۆ شوێنی رووداوەکە کۆمەڵێک برینداریان دەگواستەوە بۆ نەخۆشخانە.
 
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە رووداوی راگەیاندووە، رووداوەکە زیاتر لە چەند برینداری لێکەوتووەتەوە و برینی بەشێکیان قورسە، بەڵام پشتڕاستی نەکردووەتەوە هیچ کرێکارێک کوژرابێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی

سەرۆک بارزانی بۆ بەرپرسی لقی 22ی پارتی: ئەنجامدەران باجی ئەو کارە تێکدەرەیان دەدەن

سەرۆک بارزانی بە تەلەفۆن لەگەڵ بەرپرسی لقی 22ی پارتی قسەی کرد. سەرکۆنەی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی کرد و رایگەیاند، "ئەنجامدەران و ئەوانەی لە پشتەوەی ئەو کردەوە تیرۆریستییەدان، بەدڵنیاییەوە باجی ئەو کارە تێکدەرەیان دەدەن".