گەنجێک بەهۆی هەڵدێرانەوە لە چیایەکی خەلیفان گیانی لەدەستدا

09-04-2022
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە چیای بەنی هەریر، هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا.
 
رۆژی شەممە 9-4-2022، کاروان شێرزاد، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی خەلیفان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژی هەینی 8-4-2022، هاونیشتمانییەکە بۆ کۆکردنەوەی گژوگیا بەهارییەکان چووەتە چیای بەنی هەریر و لە چیاکە کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە. 
 
ساڵانە لە وەرزی بەهاردا گوندنشینان دەچنە چیا و شوێنە سەختەکان بۆ کۆکردنەوەی گیا بەهارییەکان. ئەو هاونیشتمانییەی دوێنێ گیانی لەدەستداوە، ناوی محەممەد ئەحمەد حاجی حەسەنە و دانیشتووی گوندێکی سنوورەکە بووە.
 
چیای بەنی هەریر سەر بە ناحیەی خەلیفانە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دایکەکە لەگەڵ دوو منداڵە ئۆتیزمەکەی. وێنە: رووداو

پیاوێک لە هەولێر ژنەکەی و دوو منداڵی ئۆتیزمی جێدەهێڵێت: داوای پیتزا دەکەن و پارەم نییە بیکڕم بۆیان

دایکێک لە هەولێر بە دوو منداڵی ئۆتیزمەوە، بەبێ هاوژین و ماڵی تایبەتی خۆی، ململانێ لەگەڵ سەختییەکانی ژیان دەکات. چیرۆکی ناخۆشییەکانی ئەم دایکە لەگەڵ هاوژینەکەی، ئەو کاتە دەستپێدەکات کە ژنەکە دوای پشکنین بۆی دەرکەوتووە دوو کچەکەی ئۆتیزمیان هەیە، دوای ئەوەش بڕیار دەدات منداڵەکانی بنێرێت بۆ سەنتەرێکی تایبەت بە منداڵانی ئۆتیزم، بەڵام "هاوژینەکەی رێگر بووە منداڵەکان بۆ راهێنان بچنە سەنتەر، رێگرییەکەش بووە هۆی لێکترازانی خێزانەکە."