شای ئوردن سه‌ره‌خۆشی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

09-04-2018
راوچی حەسەن @Rawchihasan
نیشانەکردن شای ئوردن نێچیرڤان بارزانی دلۆڤان بارزانی
A+ A-

رووداو - هەولێر 

شا عەبدوڵڵا، شای ئوردن، بەبۆنەی کۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی، پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، خوای گەورە ئارامى و دڵنەوایى بە ئێوە و خێزانە جوامێرەكەتان ببەخشێت.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی پرسەنامەکەدا رایدەگەیێنێت، "بە خەمێكى قووڵ و پەژارەیەكى زۆرەوە هەواڵى كۆچى دوایى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس مستەفا بارزانیى براتانمان پێ گەیشت، خواى گەورە لێى خۆش ببێت".

دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رۆژی دووشەممە 2-4-2018 لە تەمەنی 52 ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد. 

دەقی پرسەنامەکەی شای ئوردن بۆ نێچیرڤان بارزانی

جەنابى برامان نێچیرڤان بارزانى خودا بتانپارێزێت
سەرۆكوەزیرانى هەرێمى كوردستانى عێراق

سڵاوى خواتان لێ بێت

بە خەمێكى قووڵ و پەژارەیەكى زۆرەوە هەواڵى كۆچى دوایى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس مستەفا بارزانى-ى براتانمان پێ گەیشت، خواى گەورە لێى خۆش ببێت.

لە كاتێكدا كە راستگۆترین پرسە و سەرەخۆشیى خۆمتان بەم بۆنە بەئازارەوە پێ رادەگەیەنم، لە خواى گەورە و بەتوانا داواكارم، خوالێخۆشبوو بخاتە بەر دلۆڤانى و لێبووردەییی خۆیەوە و بە بەهەشتى بەرینى شاد بكات و ئارامى و دڵنەوایى بە ئێوە و خێزانە جوامێرەكەتان ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون

براتان
عەبدوڵڵاى دووەمى كوڕى حوسەین
شاى شانشینى ئوردونیى هاشمى
8ی نیسان 2018

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە