قەرەجەکان لە باشووری کوردستان ژیانێکی نوێیان هەڵبژاردووە

09-04-2017
رەنجە جەمال
رەنجە جەمال
8ـی مانگی نیسانی هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانی قەرەجان دیاریکراوە
8ـی مانگی نیسانی هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانی قەرەجان دیاریکراوە
نیشانەکردن قەرەجەکان
A+ A-

رووداو - هەولێر 

قەرەج ئەو کۆمەڵە مرۆڤەی لە دەرەوەی شارەکان دەژین و بەردەوام کۆچ دەکەن، بەڵام لە باشووری کوردستان ژیانێکی نوێیان هەڵبژاردووە و بە تەواوی تێکەڵی کۆمەڵگابوونە، ئەوان دوور لە خێوەتەکان و لەنێو شارەکان دەژین.


فاخیر وەک سەرۆکی سەنتەری رۆشنبیری قەرەج ، دەیەوێت تێڕوانینی کۆمەڵگای کوردی بۆ قەرەج بگۆڕێت بەو ئاڕاستەیەی چیدی بە مرۆڤی خراپ و سواڵکەر سەیرنەکرێن.

فاخیر حازم، سەرۆکی سەنتەری رۆشنبیری قەرەجان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "قەرەجەکانی هەرێمی کوردستان موسڵمانن، ئێستا لەنێو شارەکان  نیشتەجێن، کە هەنگاوێکی زۆر باشە، هاوکاری پەروەردەیی کراوین و منداڵەکانمان لە قوتابخانەکان دەخوێنن، ئەو تێڕوانینەی لە رابردووش هەبوو، کە بە خراپ سەیردەکراین ئەوە باوی نەماوە و قەرەج گۆڕاون".
 
قەرەج لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بڵاوبوونەتەوە بە تایبەت لە کیشوەرەکانی ئەوروپا و ئاسیا، ئەوەشی کۆیان دەکاتەوە نەبوونی ناسنامەیە، بەڵام لە باشووری کوردستان بە شێوەی (ئیستیسنا) پێیاندراوە، کە ژمارەیان لە نێوان 15 بۆ 20 هەزار کەس دەبێت".

وێرای سەرقاڵیان بە پیشە جۆراوجۆرەکانی دیکەی کۆمەڵگا،  قەرەجەکانی باشووری کوردستان دەستبەرداری پیشەکانی خۆیان نەبوونە، دارتاشی و دروستکردنی پێداویستییەکانی نانکردن یەکێکە لە پیشە دێرینەکانیان.

رۆژی 8ـی مانگی نیسانی هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانی قەرەجان دیاریکراوە، ئەو رۆژەی قەرەجەکانی باشووری کوردستان بە هۆکاری هاوکارینەکردنیان هیچ ساڵێک نەیانتوانیووە چالاکی تێدا ئەنجامبدەن.

پێداچوونەوە: راوچی حەسەن 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە