هەولێر دیجیتاڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، بەهۆى پشووەکانى نەورۆز و جەژنی رەمەزانی پیرۆز، خوێندکاران و قوتابییانی دەرەوەی وڵات دەتوانن بگەڕێنەوە. گوتەبێژی وەزارەتەکەیش دەڵێت، "بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت."
ئەمڕۆ یەکشەممە، 9ـی ئاداری 2025، عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت: "بەهۆى پشووەکانى نەورۆز و جەژنی رەمەزانی پیرۆز، وەزیری خوێندنى باڵا بڕیارێک بۆ خوێندکاران/ قوتابیانى دەرەوەى وڵات دەردەکات."
بە گوێرەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بەهۆى نزیکبوونەوەى پشووەکانى نەورۆز و جەژنی رەمەزانی پیرۆز، د. ئارام محەممەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا دۆخی ئەو خوێندکار/ قوتابیانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، رەچاو دەکرێن.
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا روونیکردەوە، "لە 12ی 3ی 2025ەوە تاوەکو 5ی 4ی 2025 کە دەکاتە 24 رۆژ، خوێندکار و ئەو قوتابیانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، دەتوانن بگەڕێنەوە و ئەو ماوەیەى لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەرى دەبەن، بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ