کەشناسی: سبەی پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، سبەی هەینی 10-03-2023 ئاسمان بە گشتی هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یەک بۆ سێ پلە بەرز دەبێتەوە. کەشناسیی سلێمانیش دەڵێت، سبەی کەشوهەوا تاڕادەیەک جێگیر دەبێت.
رۆژی پێنجشەممە 09-03-2023 بەشی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، پێشبینی دەکەن سبەی هەینی ئاسمان بە گشتی هەور و نیمچە هەور بێت و ئەگەری کەمێک نمەباران هەیە، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و رۆژهەڵات. هەروەها پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یەک بۆ سێ پلە بەرز دەبێتەوە.
درەنگانی شەوی رابردوو شەپۆلێکی بارانبارین رووی لە هەرێمی کورستان کرد، بەتایبەتی پارێزگاکانی کەرکووک، سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان.
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی لە بوولتەنی کاژێر 10:00 میوانی ئارێز خالید بوو، لەبارەی کەشوهەوا گوتی، کاریگەریی بارانبارین بۆ ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت و ناوە ناوە لێزمە باران و هەندێک کاتیش نمەبارانێکی کەم دەبێت، تاوەکو درەنگی ئەمشەو کەشوهەوا بەم شێوەیە ناجێگیر دەبێت و بۆ سبەی هەینی تاڕادەیەک کەشوهەوا جێگیر دەبێت.
بەشی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش دەڵێت، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا، زۆرترین بارانبارین لە قەرەداخ بووە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، کە 198 ملیمەتر بووە و لە سەنتەری پارێزگای دهۆک باران نەبایوە، تەنیا لە دینارتە 3.2 ملیمەتر و لە ئاکرێ 1.2 ملیمەتر، باتیڤا 5 ملیمەتر و بجیل 3 ملیمەتر باران باریوە.
لە پارێزگاکانی دیکەش لە کاژێر 9:00ی بەیانیی دوێنێ چوارشەممە تاوەکو 9:00ی بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 09-03-2023 بڕی بارانبارین بەم شێوەیە بووە:
پارێزگای سلێمانی
شاری سلێمانی: 104.2 ملیمەتر
قەرەداخ: 198 ملیمەتر
بەرزنجە: 175.7 ملیمەتر
چوارتا: 133 ملیمەتر
پێنجوێن: 133.6 ملیمەتر
قڕگە: 105 ملیمەتر
سەنگاو: 97 ملیمەتر
ماوەت: 83.6 ملیمەتر
یاخسەمەر: 81.1 ملیمەتر
هەڵشۆ: 70.4 ملیمەتر
سەیدسادق: 69 ملیمەتر
بازیان: 62.2 ملیمەتر
دووکان: 60.4 ملیمەتر
ئاغجەلەر: 59 ملیمەتر
قەڵادزێ: 53 ملیمەتر
دەربەندیخان: 50.6 ملیمەتر
رانیە: 41.7 ملیمەتر
چەمچەماڵ: 38.9 ملیمەتر
چوارقورنە: 30.8 ملیمەتر
سەرکەپکان: 34.8 ملیمەتر
پارێزگای هەولێر:
شاری هەولێر: 6.5 ملیم
کۆیە: 30 ملیمەتر
هیران: 24 ملیمەتر
حاجی ئۆمەران: 22.6 ملیمەتر
رواندز: 9.1 ملیمەتر
سۆران: 8 ملیمەتر
پیرمام: 5.6 ملیمەتر
شەقڵاوە: 3.8 ملیمەتر
بارزان: 2.4 ملیمەتر
شەمامک: 1.8 ملیمەتر
خەبات: 0.4 ملیمەتر
پارێزگای هەڵەبجە:
شاری هەڵەبجە: 59.6
تەوێڵە: 80.6 ملیمەتر
بیارە: 67 ملیمەتر
خورماڵ: 63.1 ملیمەتر
سیروان: 55 ملیمەتر
پارێزگای کەرکووک:
شاری کەرکووک: 19.4 ملیمەتر
خورماتوو: 54.8 ملیمەتر
کفری: 45 ملیمەتر
مەیدان: 43.2 ملیمەتر
کەلار: 33.8 ملیمەتر
خانەقین: 32.4 ملیمەتر
شوان: 26 ملیمەتر
پلەی گەرماش بۆ سبەی بەم شێوەیە بێت:
هەولێر: 21 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 17 پلەى سیلیزى
دهۆک: 19پلەى سیلیزى
کەرکووک: 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 20 پلەى سیلیزى
سۆران: 18 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 22 پلەى سیلیزى