بڕیارێک دەرفەتی بۆ عەرەبی هاوردە رەخساندووە خانووی زێدەڕۆ لە کەرکووک دروستبکەن

09-03-2023
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
بەشێکی زۆری دانیشتووانی گەڕەکی سەیادە، عەرەبن و خەڵکی پارێزگاکانی دیالە و سەڵاحەدینن
بەشێکی زۆری دانیشتووانی گەڕەکی سەیادە، عەرەبن و خەڵکی پارێزگاکانی دیالە و سەڵاحەدینن
نیشانەکردن کەرکووک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بڕیاری تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ، دەرفەتێکی فراوانی بۆ عەرەبی هاوردە رەخساندووە تاوەکو بە زێدەڕۆ خانوو لە کەرکووک دروستبکەن.
 
مەزهەر عاسی، خەڵکی شەرگاتە لە پارێزگات سەڵاحەدین و ماوەی پێنج ساڵە لەگەڵ هەشت منداڵەکەی هاتوونەتە کەرکووک و خانوویان بە زێدەڕۆ دروستکردووە؛ چاوەڕێن حکومەتی عێراق خانووەکەیان بۆ تاپۆ بکات.
 
مەزهەر عاسی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "سوێند بەخوا، ئەگەر بڕیاری تاپۆکردنی خانووەکانمان بدرێت، ئێمەش رزگارمان دەبێت. هاوشێوەی هەموو عێراقییەکان ئێمەش (خانووی) زێدەڕۆمان کردووە، ئێوەش دەزانن زەوی و خانووی تاپۆ چەند گران بووە".
 
بەشێکی زۆری دانیشتووانی گەڕەکی سەیادە، عەرەبن و خەڵکی پارێزگاکانی دیالە و سەڵاحەدینن، لەسەر زەوی زانکۆی کەرکووک خانوویان دروستکردووە و لەدژی بڕیاری رووخاندنی خانووەکانیان، خۆپێشاندان دەکەن.
 
غەسان عوبێد، دانیشتووی گەڕەکی سەیادە دەڵێت "ئێمە، مامەڵەی تاپۆمان کردووە و ناوەکانمان گەڕاوەتەوە، لەو کاتەوەی سەرۆکوەزیران ئەو بڕیارەی داوە سەرۆکی زانکۆ دژمان جوڵەی کردووە. زانکۆ و پارێزگاری کەرکووک هۆکاری ئەو کێشەین و دەیانەوێ خێزانەکان دەربکەن".
 
بەگوتەی شارەوانی کەرکووک، چەند کەسایەتییەکی عەرەب دەستیان بەسەر زەویی وەزارەتی دارایی و وەزارەتی شارەوانی عێراقدا داگرتووە.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ بە مەترسییەکی گەورە دەزانێت و پێیوایە پرۆسەکە بەعەرەبکردنێکی نوێ و مەترسیدارە.
 
دژوار فایەق، بەرپرسی بۆردی ماددەی 140 لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ "بۆچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە؛ تاوەکو ماددەی 140 جێبەجێ نەکرێت، نابێت حکومەتی عێراق بڕیارێک بدات لەبارەی ئەو ناوچانە و زیان بە خەڵک بەگشتی و بەتایبەتی کورد بگەیەنێ".
 
هەروەها دەڵێ "ئێمە لەگەڵ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارەدا نین، چونکە عێراق خۆی ئەو ناوچانەی ناوناوە کێشەلەسەر، بڕیارێکی لەو شێوەیە، کێشەکان زیاتر دەکات و دەبێتە مایەی گۆڕینی دیموگرافیای ئەو ناوچانە".
 
بەپێی بڕیارێکی حکومەتی عێراق، هەموو هاونیشتمانییەک مافی ئەوەی هەیە لە هەر پارێزگایەکی عێراق بیەوێت، موڵک بکڕێت و نیشتەجێی ببێت. ئەو هەنگاوەش کێشەی تەعریب بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکان دروستدەکات.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە

پارێزگاری هەڵەبجە: لەم هەفتەیەوە هاتووچۆی گەشتیاران و ئۆتۆمبێل لە دەروازەی شوشمێ دەستپێدەکات

پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت، یاداشتێکیان داوەتە سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە. دەشڵێت، "ئەم هەفتەیە هاتووچۆی خەڵک و گەشتیاران لە دەروازەی شووشمێ دەستپێدەکات". لەبارەی دەروازەی سازانیشەوە ئازاد تۆفیق گوتی، کردنەوەی بازاڕەکەی هەموو رەزامەندییەکی تەواوبووە و تەنیا رەزامەندیی پارێزگای کرماشانی ماوە.