سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرەو ئیمارات بەڕێکەوت

رووداو دیجیتاڵ
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌ بانگهێشتى فه‌رميى شێخ محەممەد بن زايد ئال نهيان، ‏سه‌رۆكى ئيمارات به‌ره‌و ئه‌بوزه‌بى به‌ڕێكه‌وت.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 9-3-2023) رایگەیاند لە کۆبوونەوەکانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ شێخ محەممەد بن زايد ئال نهيان، ‏سه‌رۆكى ئيمارات، په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و هەرێمی ‏كوردستان له‌گه‌ڵ ئیمارات، بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، دۆخى عێراق، دوايين پێشهاته‌كانى ‏ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ ده‌كه‌ن.‏
 
ئیمارات لەدوای تورکیا، ئێران و چین بە چوارەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، کە ساڵانە بایی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار کاڵا و شمەک لە ئیماراتەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت و، بەپێی ئامارەکانی دەستەی وەبەرهێنان، کۆمپانیا ئیماراتییەکان بەبڕی 2.57 ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان لە کەرتە جیاوازەکانی هەرێمی کورستاندا کردووە.