رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان به بانگهێشتى فه‌رميى شێخ محەممەد بن زايد ئال نهيان، سه‌رۆكى ئيمارات به‌ره‌و ئه‌بوزه‌بى به‌ڕێكه‌وت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 9-3-2023) رایگەیاند لە کۆبوونەوەکانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ شێخ محەممەد بن زايد ئال نهيان، سه‌رۆكى ئيمارات، په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و هەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئیمارات، بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، دۆخى عێراق، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ ده‌كه‌ن.
ئیمارات لەدوای تورکیا، ئێران و چین بە چوارەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، کە ساڵانە بایی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار کاڵا و شمەک لە ئیماراتەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت و، بەپێی ئامارەکانی دەستەی وەبەرهێنان، کۆمپانیا ئیماراتییەکان بەبڕی 2.57 ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان لە کەرتە جیاوازەکانی هەرێمی کورستان‌دا کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ