سێ پێشمەرگەی رۆژهەڵات لە کەرکووک شەهیدبوون
رووداو- کەرکووک
پارتی ئازادیی کوردستان کە حیزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و ئێستا هێزەکانی لە سنووری کەرکووک دژ بە چەکدارانی داعش لە شەڕدان، رایگەیاند ئەمڕۆ دووشەممە 3 پێشمەرگەی لە کاتی کۆنترۆڵکردنەوە گوندەکانی سمایل ئاوا و سەخرە لە رۆژئاوای شاری کەرکووک نزیک شارەدێی مەلا عەبدوڵڵا شەهیدبوون.
بەپێی راگەیەندراوی پارتی ئازادی کوردستان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 3 پێشمەرگەی ئەو حیزبە بەناوەکانی دیاکۆ رەحیمی، زانکۆ کامیاران و هێرش سەقزی لە پرۆسەی کۆنترۆڵکردنی رۆژئاوای کەرکووک شەهیدکراون. کە یەکێکیان لە گوندی سەخرە بە قەناس پێکراوە و دوانی دیکەش بەهۆی تەقینەوەی قوتابخانەی گوندی سمایل ئاوا شەهیدبوونە، هەروەها دوو پێشمەرگەی دیکەی ئەو حیزبەش برینداربوونە.
لە هێرشەکانی ئەمڕۆی هێزی پێشمەرگە بۆ سەر چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک، شارەدێی مەلا عەبدوڵلا و چەندین گوند لەلایەن پێشمەرگەوە بە رووبەری زیاتر لە 100 كیلۆمەتر دووجا کۆنترۆڵکرانەوە.