داهاتەکانی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە 77% کەمیان کردووە

09-02-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

داهاتە نانەوتییەکانی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین تەنیا چوار ملیار و 809 ملیۆن دینار بووە، کە بەراورد بە هەفتەی رابردوو 77% کەمیان کردووە.
 
بەپێی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتەکانی ئەو دوو پارێزگایە و دوو ئیدارە سەربەخۆکەی، لە ماوەی نێوان 3ـی شوبات بۆ 9ـی شوبات تەنیا 4 ملیۆن و 809 ملیۆن و 858 هەزار دینار بووە. کە سێ ملیار و 460 ملیۆن و 255 هەزار دیناری بە نەختینە و 696 ملیۆن و 324 هەزار دیناری بە چەک و 653 ملیۆن و 279 هەزار دیناریشی بە مەقاسە بووە.
 
ئەوە لەکاتێکدایە، داهاتەکانی هەفتەی رابردوو، واتە لە رۆژی 27ـی کانوونی دووەم تاوەکو 2ـی شوبات 21 ملیار و 36 ملیۆن و 983 هەزار دینار بووە.
 
بە بەراوردکردنی داهاتەکانی ئەو دوو پارێزگایە و دوو ئیدارە سەربەخۆکانییان، دەردەکەوێت، داهاتەکان لەم هەفتەیە بەبڕی 16 ملیار و 227 ملیۆن و 123 هەزار و 268 دینار، واتە  77.1% کەمیان کردووە. 
 
ئەو داهاتانە داهاتی گەنجینەکانی یەک، دوو، چەمچەماڵ، گەرمیان، راپەڕین و هەڵەبجە بووە، داهاتەکانی 28 وەزارەت و دەستە بووە کە بەمشێوەیە دابەش دەبێت:
 
- دوو دەستە
- 109 بەڕێوەبەرایەتیی گشتی
- 516 بەڕێوەبەرایەتی
- 781 فەرمانگە
- 4 هۆبە
- 828 فەرمانبەریش کاریان لێکردووە
 
رۆژی پێنجشەممە، 15-12-2022، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بەگەڕخستنی ئەو ماڵپەڕەی راگەیاند.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."