قایمقامی دەربەندیخان: قوباد تاڵەبانی زەوییەک دەفرۆشێت بۆ تەواوکردنی پاڵاوگەی ئاوی قەزاکە

09-02-2023
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی دەربەندیخان دەڵێت، قوباد تاڵەبانی بڕیاریداوە بە فرۆشتنی پارچە زەوییەک و تەرخانکردنی بەشێکی پارەکەی بۆ تەواوکردنی پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان کە لە ساڵی 2013وە بەردی بناخەی دانراوە و تەواو نەکراوە. دەشڵێت، "داواکاریی خۆپێشاندەران ئەوەیە کارەبای قەزاکە بکرێتە 24 کاژێری بە پێوەری زیرەک."
 
سلێمان محەممەد، قایمقامی دەربەندیخان بە رادیۆی رووداوی گوت، داواکاریی خۆپێشاندەرانی دەربەندیخان کە نزیکەی هەشت رۆژە مانیان گرتووە، بریتییە لە تەواوکردنی پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان و دابینکردنەوەی ئاوی پاک، زیادکردنی بڕی کارەبای قەزاکە بۆ 24 کاژێر.
 
قایمقامی دەربەندیخان گوتیشی، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 30 ساڵی رابردوودا نەیتوانیوە ئاوی پاک بۆ قەزایەکی 60 هەزار کەسی دابین بکات و "نزیکەی 20 ساڵە خەڵکی شارەکە بە دەبە ئاوی خواردنەوە لە کانی و کارێزی گوندەکانی نزیک دەربەندیخان دەهێنن، چونکە ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەبێ پاڵاوتن دابەشدەکرێت و بەگوێرەی پشکنینەکانیش بە کەڵکی خواردنەوە نایەت بەهۆی بوونی ماددەی قورسی کانزایی."
 
سلێمان محەممەد باسی لەوەش کرد، پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان لە ساڵی 2013وە بەردی بناخەی دانراوە و تاوەکو ئێستا کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە 55%ی پرۆژەکەی تەواو کردووە و بڕی بودجەی پرۆژەکە نزیکەی 19 ملیۆن دۆلارە، تەنیا یەک پێشینەی بە بڕی 4 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بۆ خەرجکراوە، بەڵام کۆمپانیاکە دوو هێندەی ئەو پارەیەی وەریگرتووە، کاری لە پرۆژەکەدا کردووە.
 
قایمقامی دەربەندیخان گوتیشی، لەگەڵ نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان قسەیان کردووە و پێیان گوتوون " کاک قوباد بەڵێنی داوە پارچە زەوییەک کە دەدرێتە وەبەرهێنەرێک، باجەکەی 20 ملیۆن دۆلارە و بەشێکی بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە خەرجدەکرێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.