گالەری

رووداو دیجیتاڵ 

بۆ دووەم ساڵی لەدوای یەک، لە پارکی شانەدەری هەولێر پێشانگای قاوە و چۆکلات بەڕێوەچوو.

لە پێشانگاکە کە ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 9-2-2023) دەستیپێکرد و چوار رۆژ بەردەوام دەبێت، 20 کەپر دانراون. جگە لە نمایشکردنی براندەکانی قاوە، بەشێکی کەپرەکان تایبەت بوون بە نمایشکردنی کاری دەستیی ئافرەتان و بەرهەمە کوردییە خۆماڵییەکانی وەک: هەنگوین و میوەی وشککراوە.

بۆتان جەوهەر، سەرپەرشتیاری پێشانگاکە لەبارەی ئامانجیان لە کردنەوەی ئەو پێشانگایە بە رووداوی گوت "لە کوردستان رۆژ دوای رۆژ خواردنەوەی قاوە لەلایەن هاووڵاتییانەوە رووی لە زیادبوونە، بۆیە دەمانەوێت لەم رێگەیەوە براندی باشی قاوە و نرخی راستەقینە بە هاونیشتیمانیان  نیشان بدەین و، راستەوخۆ لەڕێگەی بریکاری کۆمپانیاکانەوە ئاگاداری نرخ و وکواڵێتی بن".