رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان کۆبوونەوە و نوێنەرەکەیان رایگەیاند: "لێکتێگەیشتنێکی جوان هەبوو و بڕیاردرا، رێوشوێنەکان بۆ [دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکان] بەکاتی رابگیرێن."
هەروەها دەڵێن، گەیشتوونەتە ئەو بڕیارەی کە ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە رابردوودا دەستیان بەسەردا گیراوە، ئەگەر تاوانیان پێنەکرابێت، پێویستە بگەڕێندرێنەوە بۆ خاوەنەکانیان
یەکێکی دیکە لە خاڵەکان ئەوەیە، نابێت ئەو ئۆتۆمبێلانە لە پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل کڕین و فرۆشتنیان پێوەبکرێت تاوەکو چارەسەرێکیان بۆ دەدۆزرێتەوە.
نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان رایگەیاند، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکان دەتوانن لە ئەمڕۆوە ئۆتۆمبێلەکانیان بەکاربهێنن و بچنەوە سەر شەقامەکان.
نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی دا وردەکاریی رێککەوتنەکەی خوێندەوە.
ئەمانە بەشێکن لەو خاڵانەی لەسەری رێککەوتوون:
1. بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بەکاتی راگیرا.
2. ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ماوەی رابردوودا دەستیان بەسەردا گیراوە، ئەگەر تاوانی پێ نەکرابێت دەدرێنەوە خاوەنەکانیان.
3. رێگری بکرێت لە داخڵکردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا.
4. یاسا بەرکارەکان بەسەر هەموو کەس و ئۆتۆمبێلێک وەکو خۆی جێبەجێ دەکرێت و نابێت کەس یاساشکێنی بکات
5. رێگە نادرێت کڕین و فرۆشتن بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاوە بکرێت تاوەکو بڕیار دەدەچێت.
6. داوا دەکەین کێشەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانی هەولێر، دهۆک و سۆرانیش چارەسەر بکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ