گەنجێکی رۆژهەڵاتی کوردستان 10 مانگە بێسەروشوێنە

09-01-2024
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
گەنجێکی رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە 10 مانگە لە شاری هەولێر بێسەروشوێن بووە و کەسوکاری بەدوایدا دەگەڕێن.
 
یوسف ساڵحزادە، تەمەن 39 ساڵان لە مانگی 3ی 2023ـەوە بێسەروشوێن بووە و دیار نییە چی بەسەرهاتووە.
 
کەسوکاری یوسف ساڵحزادە بە تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاند، دوای بێسەروشوێنبوونی چەندینجار سەردانی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، بەڵام دیاری نییە لە کوێیە و چی بەسەرهاتووە.
 
یوسف ساڵحزادە، لەدایکبووی ساڵی 1985ـە لە ناوچەی ئالانی سەردەشت. ساڵی 2011 بووەتە پێشمەرگەی حیزبی دیموکرات و لە 2017 واز لە پێشمەرگایەتی دەهێنێت و وەکو ئەندامی ئەو حیزبە لە هەولێر دادەنیشێت و کرێکاری دەکات.
 
یوسف ساڵحزادە تاوەکو مانگی 3ی 2023 لەگەڵ کەسوکاری لە پەیوەندیدا بووە، بەڵام لەو کاتەوە دیار نییە و نازانن چی بەسەرهاتووە.
 
وریا ساڵحزادە، برای ئەو گەنجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، هەوڵی زۆریان داوە، چارەنووسی براکەی بزانن، بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئەنجام بووە. دەشڵێت، لە رێگەی تۆڕی میدیایی رووداوەوە داوا لە هاونیشتمانییان دەکەن، هەر کەس زانیاری لەبارەی براکەیەوە هەیە، ئاگاداریان بکاتەوە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە