رووداو دیجیتاڵ
ئەفسەرێکی باڵای ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هێزێکی ئەمنی لە سلێمانی هەڵیکوتاوەتەوە سەر ماڵەکەم و هاوژینەکەمیان دەستبەسەرکردووە."
لیوا رزگار محەممەدئەمین، ئەفسەری باڵا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت: "ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 09-01-2024، هێزێکی ئەمنی کە 27 ئۆتۆمبێل بوون، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەم لە عەواڵ لەسەر رێگەی بەکرەجۆ."
وەکو ئەو ئەفسەرە باڵایە دەڵێت، "ئەو هێزە ئەمنییە هاوژینەکەمیان دەستبەسەر کردووە."
لیوا رزگار دەڵێت، "ئەوەی کراوە کارێکی ترسنۆکانەیە و تاڵانچێتییە، ئەوە ئەوانە دەیکەن دەوڵەتداری و حوکم نییە، با کاتێک ئەو کارە بکەن کە من لە ماڵەوە بم."
لەبارەی هۆکاری هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیان، لیوا رزگار گوتی: "لەبەر ئەوەی من لەگەڵ کاک ئەژی ئەمین-دام، ئەو کارەیان بەرامبەر خۆم و خانەوادەکەم کردووە، وەکو مەبدەئی حیزبیش، من خۆم لە هەموویان بە یەکێتیتر دەزانم و نەگۆڕاوم، بەڵام وەکو ئەمانەی ئێستا یەکێتی نیم، من یەکێتییەکەی مام جەلالم."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ