خوێندن لە سێ شارۆچکەی پارێزگای وان وەستێندرا

 
رووداو دیجیتاڵ

لە سێ شارۆچکەی پارێزگای وانی باکووری کوردستان، بەهۆی بەفربارینەوە خوێندن وەستێندرا.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێک کە لەلایەن پارێزگای وانەوە بڵاوکراوەتەوە، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە رۆژی دووشەممە 9ی کانوونی دووەمی 2023 لە شارۆچکەکانی رێگەی ئاوریشم، ئارتەمێتان و توشبا کە سەربە ناوەندی شاری وانن لە باکووری کوردستان، دەرگەی قوتابخانەکان ناکرێتەوە.
 
چەند رۆژێکە شەپۆلێكی بەفربارین و سەرما و سۆڵە رووی لە باکووری کوردستان کردووە و لە هەندێک شوێن بەفر چەند مەترێک کەڵەکە بووە و پلەی گەرما بۆ ژێر سفر دابەزیوە.