حکومەتی هەرێمی کوردستان: رێز لە بڕیار و ئیرادەی خەڵکی سووریا دەگرین
رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "رێز لە بڕیار و ئیرادەی خەڵکی سووریا دەگرین و هیوادارین سووریای داهاتوو ئازاد، ئارام، دیموکراتیک و سەقامگیر بێت".
ئەمڕۆ یەکشەممە، حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی دۆخی سووریا بڵاوکردەوە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "گۆڕانکاریی خێرا و کەوتنی رژێمی دەسەڵاتداری سووریا، سەردەمێکی نوێی هێناوەتە کایەوە. رێز لە بڕیار و ئیرادەی خەڵکی سووریا دەگرین و هیوادارین سووریای داهاتوو، ئازاد و ئارام و دیموکراتیک و سەقامگیر بێت و مافی هەمو گەل و پێکهاتەکانی تێدا پارێزراو بێت".