فەرماندەیەکی سوپای ئازادی سووریا: مونبیجمان کۆنترۆڵکردووە
رووداو دیجیتاڵ
عەقید زیاد حاجی عوبێد، فەرماندە لە سوپای ئازادی سووریا دەڵێت، "شاری مونبیجمان کۆنتڕۆڵکردووە".
عەقید زیاد حاجی عوبێد بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دوای مونبیج دەوەستین و هێرش ناکەین".
بەگوێرەی میدیای خۆجێی رۆژئاوای کوردستان، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دەوروبەری منبج لەنێوان گرووپە چەکدارەکان و هێزەکانی سووریای دیموکرات شەڕێکی سەخت کرا.
شەڕەکە لەنێوان شەڕڤانانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و ئەو گرووپە چەکدارانە بوو کە ناویان لە خۆیان ناوە، سوپای نیشتمانیی سووریا.
ئەنجوومەنی خۆبەڕێوەبەریی کانتۆنی منبج رایگەیاند "زۆر لایەن دەیانەوێت دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە بقۆزنەوە، لەنێویاندا چەکدارانی داعش و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا."