رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی هاتووچۆی دهۆک دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە لە گوندێکی ناحیەی مانگێشک سەر بە قەزای ناوەندیی دهۆک دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئازاد تەها، گوتەبێژی هاتووچۆی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، رووداوەکە کاژێر 16:30 روویداوە و ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری نیسان ئاڵتیمای تاکسی بووە.
گوتیشی، "فاتیمە قوتبەدین تەمەن 39 ساڵ و شەهاب شڤان تەمەن 14 ساڵ، ئەو دوو کەسە بوون لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە".
رووداوەکە برینداربوونیشی تێدا بووە، ئازاد تەها دەڵێت، دوو کەسی دیکەش بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک گواستراونەتەوە.
بەگوێرەی ئاماری پۆلیسی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 3706 رووداوی هاتووچۆ روویاندا و لە ئەنجامدا 445 کەس گیانیان لەدەستدا و 7250 کەسیش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ