هاتووچۆی هەولێر: رێگەی کەسنەزان-هەولێر دادەخرێت


رووداو دیجیتاڵ

رۆژی چوارشەممە 08-12-2021، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، رێگەی سەرەکیی هەولێر-کەسنەزان داخراوە و داوا لە شوفێران دەکەن هاوکاریان بن.
 
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، "شوفێران ئاگادار دەکەینەوە، بەهۆی دەستپێکردنی دروستکردنی ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاسەکانی شەقامی 150 مەتری لەسەر رێگەی (هەولێر - کەسنەزان) لە رۆژی چوارشەممە 08-12-2021ـەوە تاکو کاتێکی نادیار رێگەی سەرەکی بە تەواوی لە هەردوو دیوی هاتن بۆ ناو شار و چوون بۆ کەسنەزان دادەخرێت".
 
هاتووچۆی هەولێر راشیگەیاندووە، هاووڵاتییان لەو ماوەیەدا دەتوانن لادانە کاتییەکان بەکاربێنن کە دەکەونە هەردوو دیوی شەقامەکەوە.