لە ئیبراهیم خەلیل دەست بەسەر هەشت هەزار پاکەت حەب و دەرزیی قاچاخدا گیرا

08-12-2021
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن دەرمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئاسایشی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل دەستیان بەسەر 106 کیلۆگرام کەلوپەلی پزیشکیدا گرتووە، کە کەسێک ویستوویەتی بەنایاسایی بیهێنێتە نێو هەرێمی کوردستانەوە.
 
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ئاسایشی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 8-12-2021، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دەستی گرت بەسەر 106 کیلوگرام کەلوپەلی پزیشکی، کە پێکهاتبوو لە هەزار پاکەت حەب و 7 هەزار دانە دەرزی کە کەسێک دەیویست بە رێگای نایاسایی هاوردەی هەرێمی کوردستان بکات".
 
رۆژی 6-12-2021یش لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دوو کەسی بە رەگەز تورک دەستگیرکران، کە 256 کیلۆگرام دەرمانییان پێبووە و ویستوویانە بەنایاسایی بیهێننە هەرێمی کوردستانەوە.
 
د.شێروان سادق، بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، لەبارەی دەرمانی قاچاخەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت پرسی دەرمانی قاچاخ هێشتا بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵ نەکراوە، بەڵام بەشێوەیەکی زۆر بەرچاوە کەمیکردووە.
 
د. شێروان سادق گوتیشی: "رێژەی هێنانی دەرمانی قاچاخ زۆر کەمبووەتەوە لەچاو ساڵانی رابردوو، چونکە ئێمە لە رۆژی 5-5-2021ەوە کردوومانەتە مەرج هەر دەرمانێک بهێندرێتە هەرێمی کوردستان دەبیت ستیکەری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانی پێوەبێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی هێشتا دەرمان لە کۆگاکان ماوە، ئەم هەنگاوە بەتەواوەتی جێبەجێنەکراوە و لەماوەیەکی نزیکدا هیچ دەرمانێکی بێ ستیکەر نابێت کڕین و فرۆشتنی پێوەبکرێت".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.