شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا

08-12-2020
سەنگەر عەبدولڕەحمان
سەنگەر عەبدولڕەحمان @sangarrudaw
شاندی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکیاندا لە بەغدا
شاندی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکیاندا لە بەغدا
نیشانەکردن شاندی هەرێمی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە دەچێتە بەغدا بەمەبەستی گەیشتن بە رێککەوتنێک لەگەڵ بەغدا.

سە‌میر ھە‌ورامی، گوتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجوومە‌نی وە‌زیران، رایگەیاند، قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجوومە‌نی وە‌زیران سەرۆکایەتیی شاندەکە دەکات. ئامانجی سەردانەکە وەک سەمیر هەورامی دەڵێت: "بە‌مە‌بە‌ستی بە‌ردە‌وامیدان بە‌ گفتوگۆكان و گە‌یشتنە بە ‌رێككە‌وتن لە‌بارە‌ی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان و بە‌تایبە‌ت پرسی دارایی و جێگیركردنی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان لە‌ پڕۆژە‌یاسای بودجە‌ی 2021ی عێراق".

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سێقۆڵیی نێوان لایەنە سەرەکییەکانی پێکهێنەری حکومەت (پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان)، کە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کرا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کرد، بڕیاردرا "به‌ زووترين كات‌ شاندێكى باڵاى سياسى و حكوميى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵ و لايه‌نه‌ عێراقييه‌كان بۆ‌ گه‌يشتن به‌ رێككه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، به‌تايبه‌تيش بابه‌تى ماف و شايسته‌ دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و جێگيركردنيان له‌ پڕۆژه‌ياساى بودجه‌ى 2021ى عێراقدا".

حەسەن کازم، گوتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ رایگەیاند، "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران بە دیاریکراوی گفتوگۆیەکی چڕکرا لەبارەی بابەتی مووچەی کوردستان، پێموایە حکومەتی هەرێم رەزامەندی داوە لەسەر یاسای قەرز، ئەمە گەڕێکی دیکەی گفتوگۆی بەدوادێت، رەنگە سبەی بێت و سەرۆکوەزیران لەگەڵ هەرێم داوایکردووە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە".

رۆژی دووشەممە هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، هەرێمی کوردستان و بەغدا گفتوگۆ لەسەر رێککەوتنێک دەکەن بۆ رادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و 50٪ داهاتی ناوخۆ. پشتگیریی پەرلەمانی کوردستانیشی بۆ رێککەوتنێکی لەو شێوەیە راگەیاند.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دایکەکە لەگەڵ دوو منداڵە ئۆتیزمەکەی. وێنە: رووداو

پیاوێک لە هەولێر ژنەکەی و دوو منداڵی ئۆتیزمی جێدەهێڵێت: داوای پیتزا دەکەن و پارەم نییە بیکڕم بۆیان

دایکێک لە هەولێر بە دوو منداڵی ئۆتیزمەوە، بەبێ هاوژین و ماڵی تایبەتی خۆی، ململانێ لەگەڵ سەختییەکانی ژیان دەکات. چیرۆکی ناخۆشییەکانی ئەم دایکە لەگەڵ هاوژینەکەی، ئەو کاتە دەستپێدەکات کە ژنەکە دوای پشکنین بۆی دەرکەوتووە دوو کچەکەی ئۆتیزمیان هەیە، دوای ئەوەش بڕیار دەدات منداڵەکانی بنێرێت بۆ سەنتەرێکی تایبەت بە منداڵانی ئۆتیزم، بەڵام "هاوژینەکەی رێگر بووە منداڵەکان بۆ راهێنان بچنە سەنتەر، رێگرییەکەش بووە هۆی لێکترازانی خێزانەکە."