لە ئۆسلۆ ئامادەکاری بۆ بەخشینی خەڵاتەکانی نۆبڵ دەکرێت
رووداو-ئۆسلۆ
ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج خۆی ئاماده‌كات بۆ رێوڕەسمەکانی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی 2018. له‌لایه‌ك میوزیكژه‌نه‌كانی كۆنسێرتی ئاشتی سه‌رقاڵی پرۆڤه‌ن و له‌لایه‌كی دیكه‌وه له سه‌نته‌ری نۆبڵ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان تەواوبوون بۆ پێشا‌نگەی تایبه‌ت به نادیه موراد و دێنس مه‌كوێكا . بریاره هه‌دوو براوه‌ی ئه‌و خه‌ڵاته خۆیان پێشا‌نگەكه بكه‌نه‌وه.
یه‌سیكا ئه‌نگست رایش. بەڕێوبه‌ری پێشه‌نگاكه بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئه‌مه پێشه‌نگای خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵه بۆ نادیه موراد و دێنس مه‌كوێكا. پێشا‌نگەی تایبه‌ت به براوه‌كانی خه‌ڵاتی ئاشتی، پێشا‌نگەیه‌كی داب و نه‌ریتییه. هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی پێشا‌نگەكه له‌لایه‌ن هه‌ردوو براوه‌وه ده‌بێت، ئه‌مه به‌شێكه له رێوڕه‌سمی به‌خشینی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵ و دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاتەکە دێنه ئێره و لێره ئه‌م پێشا‌نگەیه ده‌كه‌نه‌وه تایبەت بە خۆیان. ئیمه ته‌نیا چه‌ند هه‌فته‌یەکمان هەیه بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م پێشا‌نگەیه چونكه نازانین كێ براوەی ئه‌و خه‌ڵاته‌یه، تاوەکو كۆتایی مانگی 10 بڵاوده‌كرێته‌وه ئێمه ده‌بێت زۆر به‌وردی و بە خێرایی ئه‌م پێشا‌نگەیه ئاماده بكه‌ین".
لە رێوڕەسمەکەدا به وێنه و فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری و تێكست، باس له به‌سه‌رهات و نه‌هامه‌تی نادیه موراد ده‌كرێت، باس له هه‌وڵەکانی دەكرێت لەپێناو کۆتاییهێنان بە تووندوتیژی سێکسی وەک چەکێک لە شەڕەکان و پێکدادانە سەربازییەکان دا .
هه‌ر كه‌سێك خەڵاتی نۆبڵی پێده‌بەخشرێت جگە لە دیپلۆمێک، مەدالیایەک وەردەگرێت کە نزیکەی 240 گرام زێڕە. بڕی پاره‌ی خەڵاته‌كه‌ش 9 ملیۆن كرۆنی سویدیه كه به‌سه‌ر براوه‌ی به‌شه‌كاندا دابه‌شده‌كرێت. لەڕوویەکی مەدالیاکە وێنەی ئەلفرێد نۆبڵ هەیە و لەڕووی دووەمی ناوی وەرگر نووسراوە. خەڵاتی یەکەم لە ساڵی 1901 بەخشرا، خەڵاتی نۆبڵ به بەناوبانگترین خەڵاتی جیهان دادەنرێت، كه به ناوی داهێنەرەكەیەوه ئەلفرێد نۆبڵ ناونراوه.
خەڵاتی نۆبڵ ساڵانه لەلایەن لیژنەی پسپۆڕانی سویدی و نەرویجی لە پێنج بواردا دابەش دەكرێت. بوارەكانی: ئاشتی، كیمیا، فیزیا، پزیشكی و ئەدەب.
ته‌نها خه‌ڵاتی ئاشتی له شاری ئۆسلۆ ده‌به‌خشرێت، خه‌ڵاته‌كانی دیكەی نۆبڵ له وڵاتی سوید دەبەخشرێن. یه‌كه‌م خه‌ڵاتی ئاشتیش له ساڵی 1905 له ئۆسلۆ به‌خشرایە براوەکانی نۆبڵ.
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان