ئەحمەد ئەنوەر: 42 کەیسی گەندەڵی رەوانەی دادگاکان کراون

08-12-2016
سەنگەر عەبدولڕەحمان
سەنگەر عەبدولڕەحمان @sangarrudaw
ئەحمەد ئەنوەر: پارێزبەندییەکان رێگرن لە بەرەوپێشچوونی لێکۆڵینەوەکان
ئەحمەد ئەنوەر: پارێزبەندییەکان رێگرن لە بەرەوپێشچوونی لێکۆڵینەوەکان
نیشانەکردن ئەحمەد ئەنوەر گەندەڵی دەستەی دەستپاکی
A+ A-

رووداو - هەولێر 

لە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا، دەستەی دەستپاکی کوردستان لە هەولێر داتا و زانیاری لەبارەی دۆسیەکانی گەندەڵی خستەڕوو. 

تەنیا لە ساڵی 2016 دا 42 دۆسیەی گەندەڵی رەوانەی دادگا کراون سێ دۆسیەیان لە هەولێر، 10 لە سلێمانی و 30 کەیسیشیان لە سنووری پارێزگای دهۆکن. 

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی کوردستان رایگەیاند "رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کاتێکی زۆری دەوێت، ژمارەیەکی کەم لە کەناڵەکانی میدیاش هاوکاربوون لە ئاشکراکردنی گەندەڵیدا".

-ئامارەکانی دەستەی دەستپاکی بۆ ساڵی 2016

42 دۆسیە رەوانەی دادگا کراون
3 هەولێر
10 سلێمانی
30 دهۆک

219 زانیاری 
143 داوای هەواڵدەری
180 داوای سزایی ئاشکرا
21 داوای سزایی داخراو
103 لەژێر لێکۆڵینەوە

99.99 فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی بەرپرسانی حكومی گەڕێندراونەتەوە

ئەم ژمارانە لە کۆنفرانسێک ئاشکرا کران، کە بە بۆنەی رۆژی جیهانی دژایەتی گەندەڵییەوە لە هەولێر سازکرا، بەڵام عومەر کۆچەر، سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت "ژمارە گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە گەندەڵە گەورەکان ببن بە تۆڕەکەوە".

دامودەزگا فەرمییەکانی باشووری کوردستان، زیاتر لە ساڵێکە هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ دژایەتیکردنی گەندەڵی دەستپێکردووە، چەندین بڕیار دەرکراون و ژمارەیەکی زۆریش دۆسیە جوڵێنراون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە